له پەراوێزی رووداوەکانی شاری مەریوان
13:46 - 1 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
شکۆفه قوبادی
به درێژایی مێژوو و هەتا چەند رۆژێکیش لەمەوبەر یەکێک له شێوەکانی بێحورمەتی کردن بە پیاوان و ئازاردانی دەروونی ئەوان له کۆمەڵگای ئێمەدا، ئەوە بوو که به پیاوێک بڵین: دەبا دەرپێی ژنانی له پێ بایه.
ئەو رەستەیه نیشاندەری ئەو بیر و فکرەیه که ژنان له بەر چاوی پیاواندا کەم بایەخ یان باشتر بڵێم بێبایەخن. به داخەوه یاساکانی پەسەندکراوی کۆماری ئیسلامی که سەرچاوە لەو بیر و باوەرە دەگرێت که ژن مرۆڤێکی تەواو نییه و کەم عەقڵە، ئاکامەکەی ئەوەیه که ژن نیوەی پیاو مافی هەیه و وەکوو مڵکی پیاو چاوی لێ دەکرێت.
ئەو یاسایانه رەنگدانەوەیەکی قووڵیان له سەر شیوازی بیر و هەڵسووکەوتی پیاوان لەگەڵ ژنان داناوە. ئاکامی ئەو شێوە بیرکردنەوه و ئەو یاسایانه بۆته هۆی خۆسووتاندن و خۆکۆشتنی ژنان که هیچ دەرەتانێک بۆ رزگاری و ژیانێکی باشتر شک نابەن. تێکەڵاوی یاساکانی ئیسلامی و کولتووری پیاوسالارانە، بووە به هۆی پەرەئەستاندی بیری بێبایەخی گیان و ژیان و کەسایەتی ژنان له کۆمەڵگای ئێمەدا. هەر بۆیه بەرپرسانی هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری مەریوان بۆ سزادانی پیاوێک جلی ژنانەی له بەر دەکەن و له نێو شار دەیگەرێنن و به خەڵکی نیشان دەدەن.
هەڵوێستی قارەمانانه و کەم وێنەی ژنانی شاری مەریوان بەو کردەوەیه و سەرکوت کردنیان له لایەن هێزه ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بوو به هۆی ئەوە که باوەرمەندانی راستەقینە به ئەرزشی بەرابەری ژن و پیاو له هەڵمەتێکی بێوێنه به لە بەر کردنی جل و بەرگی ژنانه وێڕای پشتیوانی له ژنانی پێشکەوتووی شاری مەریوان، به بیرورای گشتی کۆمەڵگەی کوردەواری و کۆماری ئیسلامی ئێران نیشان بدەن که عەقلییەتی ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێمه ئاڵوگۆرێکی گەورەی بە سەر هاتووه و شێوازی بیرکردنەوە وەکوو جاران نەماوه.
بەڕای من جیا لەوەی که ئەو حەرەکەته بۆ به زەنگێکی خەتەر بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات ئەو کردەوە سنووربەزێن و تابۆ شکێنه دەستپێکی شۆرشێکی فەرهەنگی گەورە و بێوێنەیه له کۆمەڵگای کوردەوارێدا.
ئاڵوگۆر له شێوازی بیرکردنەوە بەردی بناغه و ئەساسی هەموو ئاڵوگۆرەکانی دیکەیە له کۆمەڵگادا. کاتێک که بیری یەکسانبوونی ژن و پیاو له نێو کۆمەڵگادا ئەوەنده پەرەی بستێنێت که ئیدی نەتوانن بۆ تانە و تەشر لە پیاوان به ژنیان حیسێب بکەن، ئەو کاتەیە کە ئەو باوەرمەندان دەتوانن داهاتوویەکی باشتر بۆ ژنان له کۆمەڵگا بخۆلقێنن. شێوازی بیر کردنه که دەبێته هۆ و بەردی بناغەی ئاڵوگۆرەکان و گۆرینی نۆرم و یاسا لە کۆمەڵگادا. دیاره هەتا ئەو کات خەباتێکی دوور و درێژ و رێگایەکی پر له تەنگ و چەڵەمەمان له پێشدایه بەڵام ئەم کردەوە رەچەشکێنه دەسپێکێکه که دەبێته هۆی دڵخۆش بوون و هیوا به داهاتوویەکی باشتر و روونتر بۆ نەسڵەکانی داهاتوو. ئێوە بەو کردەوەتان رەوتی مێژووتان به شێوەی ئەرینی گۆری.
بۆیه سپاس و پێزانینی خۆم پێشکەشی تاک تاکی ئێوه دەکەم که سنوور بەزێنن، به تایبەت ئەوانەی که له نێوخۆی وڵات و کوردستانی باشوور زۆر ئازایانه و بوێرانه له بەرامبەر بیر و کولتووری دواکەوتوو راوەستان. نێوی ئێوه تێکەڵی مێژووی خەباتی یەکسانی خوازی گەلەکەمان بووه. من و ئەوانەی کە وەکوو من بیر دەکەنەوە و نەسلەکانی داهاتوو خۆمان بە قەرزدارتان دەزانین و شانازیتان پێوە دەکەین. دڵنیا بن که رەنگدانەوەی ئەو کردەوە هەر رۆژ زیاتر له رۆژی پێشتر له کۆمەڵگادا خوێ دەنوێنی.