شیرین عیبادی: داراییەکانی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە ئێران، دەبێ دەستی بە سەردا بگیردرێت

15:33 - 16 خەرمانان 2717

 

ئاژانسی کوردپا: شیرین عیبادی، چالاکی مافی مرۆڤ و وەرگری خەڵاتی ئاشتی نوبێل: وتووێژ لە پەیوەندیی لە گەڵ پرسی مافی مرۆڤی لەگەڵ حکوومەتی ئێران بە بێ‌کاریگەر دەزانێ.
شیرین عەبادی، چالاکی مافی مرۆڤ و وەرگری خەڵاتی ئاشتی نوبێل لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە نەبوونی هێوا بە ئاکامی وتووێژی نێوان یەکیەتی ئۆرووپا و حکوومەتی ئێران دەڵێت: \"بەداخەوە هەتا ئێستا دانوستان لەگەڵ ئێران بێ کام بووە و دەوڵەتی ئێران تەنیا لەو وتووێژانەدا کات دەکرێت\".

ئەو چالاکە مافی مرۆڤە دەڵێت:\"کاتێک وتووێژ لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێران کاریگەر دەبێت کە دەوڵەتی ئێران بە ئاکامەکانی وتووێژەکان هەنگاوی کردەی هەڵبگرێت.

ناوبراوە هەروەها دەڵێت: \" دەبێت دەوڵەتی ئێران ناچار بکەن بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لە بواری مافی مرۆڤدا بە کردەی هەنگاو هەڵبگرێت و لەو ڕێگای گوشاری بیروڕای نێودەڵەتی و سەپاندی گەمارۆ بە سەر پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی ئێران ئەو کات وتووێژ ڕوو دەدات\".

شیرین عەبادی لە وڵامی ئەو پرسیارەدا، کە ئایا گوشاری نوێی نێونەتەوەیی لە سەر حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەتوانێت ببێتە هۆی باشتر کردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕایگەیاند: \"گوشار بۆ سەر ئێران دەتوانێ کاریگەری هەبێت، بەڵام من لەگەڵ گەمارۆی ئابووری نیەم ، بۆ ئەوەیکە گەمارۆی ئابووری بۆ سەر ئێران بارودۆخی خەڵکی خرابتر دەکات،ئێران دەبێت گەمارۆی سیاسی بخرێتە سەری بە تایبەتی ئێران بە زمانەکانی بیانی، عەرەبی، ئینگلیسی و تەنانەت ئافریقایی و ڕادیۆ و تەلەفزیونی هەیە دەنگی ئەوان لە ماهوارەکانی ئۆرووپا و ئامریکایی بڵاو دەبێتەوە، دەبێت دەنگی بلێنگۆکانی ئێران بپچڕێنی یان ئەوەیکە لیستێک لەو کەسانە کە لە دەوڵەتی ئێران پێشێلکارانی مافی مرۆڤن زیاد بکەن و بەوان ئیجازەی چوون بۆ ئامریکا و ئۆرووپا نەدەن و دەبێت کەلوپەلەکانیان لە دەرەوەی وڵات دەستی بە سەر دا بگیردرێت و من لەگەڵ ئەم جۆرە گەمارۆیانە ڕازیم، بەڵام لەگەڵ گەمارۆی ئابووری بۆ سەر ئێران نیم، چوونکە دەبێتە هۆی هەژاری زیاتری خەڵک\".

ئەو چالاکە مافی مرۆییە لەو باوەڕە دایە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی باشتر نەبووە و تەنیا جیاوازی نیوان حەسەن رۆحانی لەگەڵ دەوڵەتی ئەحمەدی نژارد لەوە دایە کە ڕۆحانی بە زمانێکی هێدی هەیە و لە کردەوەدا هیچ جیاوازێکیان نیە\".

عەبادی، حەسەن ڕۆحانی بە کردەیی کردنی بەڵینەکانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا بانگهێشت دەکات و دەڵێت: \" ئەگەر بە بەڵێنەکانت باوەڕت هەیە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەو بەڵینانەی کردەی بکە، ئەگینا قسە کردن ئیتر سودی نیە\".

شیرین عەبادی، وەرگری خەڵاتی ئاشتی نوبێل\"ئازادی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی نەتەوەو ئایینەکان ئێران\" بە یەکەم پرس دەزانێ کە دەبێ بە شێوەی ئورژانسی جێ سرنجی چالاکن، ڕۆژنامەوان و سیاسەتەمەدارەکان بێت\".

ناوبراو لە کۆتایی ڕوانگەی خۆی سەبارەت بە داواکاری کوردەکان و ئەرکی چالاکانی مافی مرۆڤ لەو بوارەدا بەم چەشنە باس کرد: \" بنەماکانی مافی مرۆڤ سڕینەوە هەر جۆرە هەڵاواردنێکە وهەر جۆرە هەڵاواردنێک ڕەت دەکرێتەوە و بەو پێیە نەتەوە و کەمە نەتەوەکانی ئێران کەمایەتییە ئایینەیەکان دەبێت لە هەموو مافێک کەڵک وەربگرن کە موسڵمانێکی شێعە کەڵکی لێوەردەگرێت و هەموومان دەبێت لەو ڕاستایە دا هەوڵ بدەین ئەمە ئەرکێکە کە چالاکانی مافی مرۆڤ دەبێ بە بەردەوامی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی کەمایەتییەکان باس بکەن و وەبیریان بێنەوە\".