"سەباح هەورامی" هونەرمەندی ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد

18:14 - 9 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە \"سەباح هەورامی\" هونەرمەندی دەنگ خۆش و ناسراوی ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی سەرماوەز هونەرمەندی گۆرانیبێژ \"سەباح هەورامی\" بەهۆی نەخۆشیی \"جەڵتە\" لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدا، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

سه‌باح هه‌ورامی‌ له‌ساڵی‌ ١٣٤٢ی هەتاوی له‌ گوندی‌ \"خارگێڵان\" له‌‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامانی هەرێمی کوردستان له‌دایک بووه‌ و خاوه‌نی‌ گەلێک بەرهەمی هونەری و بەتایبەت سیاچەمانەی هەورامییە و ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە هونەر مۆسیقای زاراوەی هەورامی کردووە.

ئەو هونەرمەندە کوردە پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ به‌ئاماده ‌بوونی‌ خزم ‌و که‌س وکار و هاوڕێیانی‌ له‌ زێدی‌ خۆی‌ له‌ گوندی \"خارگێڵان\" به‌خاک سپێردرا.