رووح و بیری قاسملوو، زه‌ریا بوو، به چڵكهباران، لێڵ نابێ
14:16 - 7 بانەمەڕ 2713
Unknown Author
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
پاش ئه‌و هه‌موو فیداكاری، كوێره‌وه‌ری، زه‌حمه‌ت و تێكۆشان ، ده‌ربه‌ده‌ری و، بی خه‌وی و خواردن و لێدانی ئه‌و هه‌موو سه‌رما و گه‌رماییه و تێرۆر كرانی، ئیستاش وه‌ك رابردوو، تاك و ته‌ریك هه‌ن كه زۆر ناجوانمێرانه دوور له ئه‌خلاقی ئینسانی و به‌شێوه‌ی دوژمنانه بۆ قاسملووی شه‌هید ده‌ڕوان و له‌ناو ماڵی ئه‌به‌دیشی دا وازی لێناهێنن و بۆختانی پێده‌كه‌ن و نا ره‌وایانه و به‌قازانج دوژمنانی كورد له‌سه‌ری ده‌دوێن كه وته‌و قسه‌كانیان له دڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا زۆر له‌و گولانه‌ی پێ تیرۆر كرا، به‌ژانتر و دوژمنانهترن .
ئه‌وه‌ی دوکتور قاسملوو بۆ كورد كردوویه‌تی، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هیچ رێبه‌رێكی كورد نه‌ی كردوه و نه‌یتوانی بیكات.
كه‌ئه‌وه ده‌ڵێم ، به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یڵێم و له‌مه‌یدانی كرده‌وه‌دا دیار بوو، دوكتور قاسملوو له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كه‌له زۆر شوێن و له‌زۆر باره‌وه ناوهێنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد تاوان بوو، هێنای كـتێبێكی به‌ناوی كوردستان و كورد نووسی و هاویشتیه به‌ر چاوی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه به‌چه‌ندین زمانی جیهانی وه‌رگێڕدرا و كه‌وته نێو دانیشگاكانی وڵاتانی بێگانه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌باره‌ی ناساندنی كورد و كوردستانه‌وه به‌نه‌ته‌وه كورد كرد، له باره‌ی بازدهی شیوه‌ی ناسینی چۆنیه‌تی هه‌ڵدانی ئابووری خزمه‌ت گه‌وره‌شی به‌كۆمه‌ڵگای مرۆڤایوتی كرد كه گه‌ڵی كورد قه‌ت له‌بیری ناچێت و ئیستاشی له‌گه‌ڵدابێت زۆر له‌ئابووری زانانی به‌ناوبانگی دونیا كه له‌حاڵی حه‌یات دان، وێڕای زۆر له‌كار به‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی وڵاتانی دونیا كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ر كامیان له‌وڵاتانی خۆیان دا نه‌خشی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن، شانازیان بهقاسملوو ده‌كرد.
قاسملوو قه‌ت نه‌بووه دار ده‌ست كه‌س بێت و ههمیشهسهر به‌خۆیی خۆی و حیزبه‌كه‌ی پاراست و له‌ژیانیدا له‌به‌ر كه‌س و دوژمن هه‌ڵنه‌هات و شێرانه له‌مه‌یداندا راوه‌ستا و تۆسقاڵێكیش شه‌رمی له‌دوژمن و كه‌سه خۆبه زۆر زان و دۆڕاوه‌كان هیچ له‌ده‌ست نههاتوهكان نه‌كرد.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ تاوان بۆ قاسملوو درووست ده‌كه‌ن و بهترسهنۆك و دزی داده‌نێن. فه‌رقیان نیه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی دوێنێ تيرؤريان كرد‌و له رۆژنامه‌ی ئیتڵاعات دا ته‌وهینیان پێ كرد.
دوكتور قاسملوو سه‌رده‌مانێك ده‌چوو پاره‌ی له‌باوكی ده‌ستاند و كاری حیزبی پێ ده‌كرد وخزمه‌تی یه‌كیه‌تی لاوان پێ ده‌كرد و تایپی بۆ ده‌ركردن رۆژنامه‌ی كوردستان پێ ده‌كڕی، به‌ڵام وه‌ك ئیدی ماستاوی بۆ ئه‌م و ئه‌و نه‌ده‌گرته‌وه.
من پرسیار لهوانهدهكهم كه‌تۆمه‌تی بێهووده لهقاسملوو ده‌ده‌ن، كێ بوو دوكتور قاسملووی له‌كوردستان و له‌به‌غدا و به‌ده‌ركردن دا؟؟؟
ئهوهقاسملوو بوو له‌و كاته‌دا كه‌حیزبی به‌عسی عێراقی داوای لهرێبهرایهتی حیزبی دێموكرات كرد كه شت له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردی باشوور و شه‌خسی بارزانی نه‌مر بنووسێ، ره‌دی كردهوهوئامادهنهبوو خیانه‌ت بهنهتهوهكهی بكات و به‌غدای به‌جێهێشت و له‌سه‌ر ئهوهرێبهرایهتی حیزبه‌كه‌ی په‌رش و بڵاو بوو.
ئهوهقاسملوو بوو كهلهپێوهندی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عسی عێراق دا سه‌ر به‌خۆی خۆی و حیزبه‌كه‌ی پاراست كهنموونهش بۆ ئه‌م راستیه، ئهمهیهكه: پاش رووخانی رێژیمی حیزبی به‌عسی عێراقی، دوكتور مه‌حموود عوسمان ئه‌ندامی پارلمانی سه‌ر به‌خۆ، له‌پارلمانی عێراقی ئیستادا، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا كه‌حیزبی دێموكراتی له‌قه‌ڵای ده‌شتی كۆیهبۆی پێك هێنا، گوتی: شانازیه بۆ حیزبی دێموكرات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پیوهندیهیی نێوان حیزبی به‌عس و حیزبی دێموكرات، پاش رووخانی حیزبی به‌عسی عیراقی كه‌ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و مهداركهی ئه‌و حكوومهتهكهوته به‌ر ده‌ستی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كان، یه‌ك شتی تێدا نه‌بوو هبهزهرهری خه‌ڵكی كورد له‌باشووری كوردستان بێت و به‌ڵكوو زۆر شتی باشیان تێدا بوو كه‌بۆ ئه‌مه‌ده‌بێت ئێمه و ئیدی ده‌رسیان لێوه‌ربگرین و لێیانه‌وه فێر ببین.
قاسملوو قه‌ت رێبه‌رانی كوردی له‌هیچ شوێنێكی كوردستان به‌جاش و خائین دانه‌ناوه و نه‌زانیوه، به‌ڵام ئه‌و تاك و تهریكانه ئه‌مڕۆ پشتیوانی لهبهزیو و وابه‌سته‌كان ده‌كه‌ن ، بهزیوهكانیان، قاسملوو یان به‌جاش داده‌نا و و خودی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دیشیان به‌خیانه‌تكار له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
دوكتور قاسملوو له‌هیچ كاتێك دا فه‌رقی به‌سه‌دام و خومه‌ینی و محه‌ممه‌د شا و ئیدی نه‌ده‌كرد، نموونه‌ش بۆ ئه‌م راستیهئهمهیهكه: له‌كاتی خۆیدا، رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی كهبهداخهوهلهحاڵی حازردا ناوه‌كه‌م فه‌رامۆشكردووه، كه‌له‌باره‌ی رێژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێنهوهپرسیار لهقاسملوو ده‌كات. قاسملوودهڵێت: بۆ ئێمهسهدام و خومه‌ینی هه‌ر یه‌كن، به‌ڵام جارێ با خومه‌ینی برووخێنین و ئه‌وكات نۆره‌ی سه‌دام\"ـه .
ده‌بێ ئه‌و پیاوه گهورهكێبێت كههێندهبهسامه و له‌تاران دوكتور قاسملوو له‌به‌ر هه‌ڵات بێت؟؟؟!ماشاڵه له‌م
قاسملوو، كه‌سێك بوو، شه‌خسییه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بوو بوو كه دوای تیرۆر كرانی، هه‌زاران منداڵی كوردی به‌ناوه‌وه كراوه، تازهقاسملوو لهناوكوردان دا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر وایه و ده‌ریایه‌كه كهبهدمی ..... پیس نابێت.
لێرهداناچارم كه ره‌خنه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ر دوو باڵی حیزبی دێموكرات بكه‌م كههەندێک کەس له‌م لاو له‌و لایان ڕا تاك و ته‌ریك زۆر دوژمنانه و دڵڕه‌قانه وه‌ك سه‌گی هار بهقاسملوو رێبه‌ری به‌ئه‌زموونمان ده‌وه‌ڕن و ده‌نگیان لێوه‌نایه‌ت.
تێبینی: ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.