جمهوری ئیسلامی یان دەسەڵاتی مافیایی
22:59 - 31 خاکەلێوه 2713
Unknown Author
شەهلا دەباغی
میشێل فۆکۆ لە دوو کتێبی بە ناوبانگی خۆیدا، \"مێژووی سێکسوالیتە\" و \"چاوەدێری و سزا\" باسی چەمکەکانی \"دەسەڵات\" و \"گۆڕانی جۆری سزا و هەروەها پێوەندی نێوان دەسەڵات و سزا\" دەکا.
فۆکۆ پێیوایە کە لە پێوەندەیەکانی کۆمەڵایەتیدا دەسەڵات بەرهەم دێتەوە و دەسەڵات دەخوازێ بەسەر هەموو رەفتار و ژیانی کۆمەڵگا دا دەست دابگرێ. هەروەها ئەو نیشاندەدا کە چۆن سزاکانی دەسەڵات لە سەدەکانی شازدە بەو لاوە لە سزای \"جەستەیی\" بەرەو \"زیندانی کردنی تاوانبار\" دەرون. ئەو دەڵێ کە دەسەڵات لە دوای ئەو سەدەیە بە گوڕانی جۆری سزاکان هەرچی زیاتر دەخوازێ جۆرێکیتر لە \"دسیپلین\" و \"نورمال کردن\" داسەپێنێ تا ئەو شتەی کە خۆی دەیخوازێ دووبارە بەرهەم بێنێتەوە.
ڕەنگە جمهوری ئیسلامی یان دەسەڵاتی مافیایی و مێلیتار باشترین جۆری ئەو دەسەڵاتانە بن کە ئەو تێۆرییەی فۆکۆ لەوێدا زەق دەبێندرێن. هیتلر بە زیندانی کردن و سوتاندنی ئینسانەکان و جمهوری ئیسلامی بە یاسای شریعەی خۆیان زیاترین ڕادەی تاونییان کردووە بۆ بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵگایەک کە لەوێدا دەسەڵات بتوانێ هار هەر مافێک لە ژێر پێ بنێ.
کەمپێن بەردەوامە. بەڵام زۆر گرینگە کە ئەو خاڵەش بە هەمان میزان گەورە بکەینەوە کە نەک هەر گەلی کورد، ژن و هیماکانی لە لایەن دەسەڵاتی هار و یاسای جمهوری ئیسلامی لە مەریوان هاتنە ژێر پێی کە بگرە تەنانەت ئەو کەسەی کە بە ناو \" اوباش\" باسی دەکەن بۆ هەمیشە شکاندرا، نە بە خاتری ئەوە کە لیباسی ژنانەی لەبەر کرا، بەڵکو بە خاتری ئەوە بە ناو شاردا گەراندیان. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەگەر ئەو تاکە تاوانێکی کردبێ وەک هەر ئینسانێک هێندێک مافی هەیە لەوانە ڕاگرتنی تەنانەت کەرامەتی تاوانبارێک، ئەو شتە کە لە وڵاتانی ئوروپایی زۆر گرینگی پێدەدەن و هەموو مێدیا و سیستێم هەوڵدەدەن بیپارێزن.
جمهوری ئیسلامی بۆ ئە کارەدەکا؟
دیسان دەگەرێمەوە سەر تێروانینی فۆکۆ و لێرەدا کە دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی دەیهەوێ کۆمەڵگایەکی ماندوو، شکاو، بێ کەسایەتی و بێماف بەرهەم بێنێتەوە کە خۆی بە ڕاحەتی بتوانێ دیسانەوە هەر مافێکی تاک و کۆمەڵگا بخاتە ژێر پێی.
هەر بۆیە زۆر گرینگە کە:
هەر کات باسی ئێعدام و بەردەباران دەکرێ، بە تایبەت کە ئێران لە دوای چین دووهەمین وڵاتە بۆ بەڕیوەندرنی سزای ئێعدام و کوردستان سەرترین ئاماری ئێعدامییانی لە ئێران دا هەیە، هەموومان بە حەق دەنگ هەڵبڕین و داوای لابردنی سزای ئێعدام و بەردەباران کردن بکەین. بەڵام لەبیرمان نەچی کە هەمیشە گۆشە تاریکەکانی سزا و تاوان کە لەوێدا مافی مرۆف و تاک دەچنە ژێر پێی، بۆ هەموو لایەنگرانی مافی مروڤ زۆر ڕوون نییە و سنووری نێوان ئێعدام و باقی سزاکان زۆرە. جا لێرەدایە کە جیاوازی نێوان دروشم و لایەنگری ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ دەردەکەوێ.
لە جمهوری ئیسلامیدا بە دەیان جۆری دیکەی سزا هەن کە نەک هەر مافی ئینسانەکان لە ژێر پێدەنێن کە بگرە ژیانی ئینسان هەتا ئەبەد دەخنە ژێر کاریگەری خۆیان. ئێمە هەموومان دەبێ مافی تەنانەت تاوانبار بپارێزین.
تاوانبار وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگا ماف و بەرپرسایەتی هەیە. ئەگەر تاوانێک بکا دەبێ بە پێی یاسایەکی ئینسانی، سزای خۆی ببینێ. سزادانی تاوانبار بۆ ڕووخاندنی تاک نییە بەڵکو بۆ بەردەوامی ژیان و یارمەتیدانییان لە پرۆسەی ژیانە. هەر بۆیە زۆر گرینگه کە هەموومان کە باوڕمان بە مافی مرۆڤ هەیە بە جیدی بەو چەمکانەدا بچینەوە تا مافی هەر تاوانبار و تاکێک نەخەینە ژێر پێێ.