بێ دەروەستیی رووناکبیران لە ئاست نەمانی بەرنامەی "رامان"دا
19:02 - 25 سەرماوەز 2712
Unknown Author
رەحیم رەشیدی
بەڕێز فەریدوون ئەرشەدی شاعیرو رووناکبیری خۆشەویستی کورد، یەکێک لەو هۆزانڤانانەی نەتەوەکەمانە کە جێ پەنجەی لە دونیای شێعری کوردیدا دیارە؛ ئەو تاکوو رادەیەکی باش شارەزای ئەدەبیاتی فارسییەو لەم بوارەشدا فارسی نووسێکی بە توانایە.
تەنانەت ئەگەر مرۆڤ نەیناسێ، پێی وادەبێ کە ئەو شاعیرە هەر لە بنەڕەتەوە فارسە کە ئاوا لەو مەودا بەرینەدا دەتوانێ یاری بە وشەکان بکات و وەستایانە لە تەنیشت یەک و بەو هەموو جوانییە سەرەنجڕاکێشەوە، وەکوو ئەندازیارێکی خاوەن تەجرەبە، دیواری وشە لەسەر یەک هەڵدەچنێت.
هەرچەندە بەرلەوەی کاک فەریدوون بێتە تەلەویزیۆنی تیشک تیڤی و دەست بە بەرێوەبردنی بەرنامەی \"رامان\" بکات، ئەزموونی کاری ئەدەبیی هەبوو. هاوکات ناوبراو لە بواری راگەیاندندا بەگشتی و مێدیای دەنگ و رەنگدا بەتایبەت کارا و چالاک بوو.
هەر بۆیە کاتێک دەستی بە بەرێوەبردن و بڵاوکردنەوەی بەرنامەی \"رامان\" کرد، بۆ توێژی ئەدیبانو رووناکبیرانی نەتەوەکەمان بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی ناسراو بوو. ئەمە لە تەواویەتی خۆیدا هۆکارێکی گرینگ بوو بۆ ئەوەی کەلە نێوان رامان و میوانەکانی تیشکدا ئەو بەرنامە بەپێزەدا، پەرژین و دیوارێک بوونی نەبێ. هەرکەس بیویستایە دەیوانی لە باخ و بێستانی ئەو بەرنامەدا گوڵ و میوەی بە تام و چێژی خۆی ببینێتەوە.
دەکرێ بێژم، \"رامان\" لە تیشک چاوی نەپشکووتکە پێویستی بە دارە دارە بێ، ئەو پێشتر پێی گرتبوو تەنیا پێویست بوو گزینگیی هەتاو هەوری دووری و تارای تارمایی لە رووخساری پڕ بەهرەی لادات بۆ ئەوەی دەرکەوێبەو بەژن و باڵا لاولاوەوە. خۆشەویستی و بایەخی تیشک لەنێو هەناوی گەلدا، هێندەی دیکە لە جێگیر کردن و جێخستنی ئەو بەرنامەدا کارساز و دەلوێ بەوپەڕی تێرادیووی باس لەوە بکەین کە ئەم بەرنامەیە باخچەیی بوو نەک تاقچەیی.
واتە کاتێک دەهاتیە نێو رامانەوە وەکوو ئەوە وابوو لە وەرزی بەهاری پڕ لە گوڵدا بیت و خێرا بۆن و بەرامەی ئەو هەموو چیمەن و گوڵ و گوڵزارە لەو دەشتە بە پیت و زەنوێرەی دونیای ئەدەبدا سەرمەتی پەیڤ و وشەی نایاب و دەقی پڕ نێوەرۆکی دەکەیت. تاقچەیەک نەبوو کە گوڵی ویشکهەڵاتووی بێ رۆحسەرەنجت رانەکێشێ و پشتی تێکەی و بڵێی پشتر رازاوەو جوانتر بوو. رامان هەر وەکوو گوڵی سەر تاقە وابوو لە وەرزی بەفر و سەرمادا.
لەم مێرگ و لالەزارەی دونیای زمان و وێژەدا، هەتا دڵ ویستبای و تاکوو دەروون مەیلی لێبا دەتوانی بۆنی نوێ بوونەوە لەگەڵ باران و هەتاو بۆ نێو سییەکانت هەڵمژی. چێژ وەرگری و سنوورە دوورەکانی رەخنەی بونیادنەر گرێ پووچکەی زۆر رەمز و رازی نێو لاپەڕە، دەق و بابەتەکانی دونیای فەرهەنگی بۆ دەکردیتەوە.
ئاشکرایە کە ئەم پێگە هزرییە دەرەتانێ بوو بۆ ئەوەی توێژی ئەهلی رۆشنبیری بە متمانە و خاترجەمییەکی پترەوە ڕوو لەو پەنجەرە کراوە بکەن. لەلایەکی دیکەوە شارەزایی و وەستایی باوکی \"یەسنا\" لە کارەکەیدا، هەروەها ئەو پاشخانە ئەدەبییەی هەیبوو وای کردبوو هەر لە دەسپێکەوە داری ئەو بەرنامە بە پڕ بەهرەیی و رەنگینی و چڕوپڕییەوە لق و پۆییەکانی بۆ نێو گوڵزاری ئەدەبی کوردەواری شۆڕ بێتەوە.
لە پاڵ ئەمەدا، نەبوونی راگەیاندنی ئازادو کراوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرتەسک بوونەوەی مەیدانی چالاکی رۆشنبیران لەنێو خۆو لە ئارادا بوونی سیاسەتی قەڵت و بڕ و هەڵپاچین و مەقەست کردنی بەرهەمی ئەو خۆشەویستانە لەلایەن ملهوڕانەوە، وەکوو مۆتەکەی ترس و دڵەڕاوکێ بەسەر سەریانەوە قورسایی دەکرد.
لەم کاتەدا هەتاوی بە تین و تاوی \"رامان\" بە تیرێژی هیوا بەخشەوە دڕی بە شەوە زەنگ دا، بەشێک لەو شاعێر و نووسەرانەی کە جاروبار بەرهەمەکانیان و ناو و ناوبانگیان لە گەڕەکی شار و زێدەکانی خۆشیان تێنەدەپەڕی، درگایان بۆ خرایە سەر پشت و بەبێ جیاوازی و بەبێ لەبەرچاو گرتنی روانگەو باوەڕی تایبەتیان، لە دیوەخانی شێعر و ئاواز و ئەدەبی کوردیدا بە بۆن و بەرامەیەکی خۆشەوە هاتنە نێو شەوچلەی ئەم بەرنامەیە و دەرکەوتن و لە ئاکامدا هەر خۆیان ئاماژەیان دەکرد کە قەدر و قیمەتیان هەڵکشاوە و رێز و خۆشەویستییان وردە وردە دەڕواو وا خەریکە سەرجەم جومگەکانی کۆمەڵگا دەتەنێ و رەگاژۆ دەبێ.
ئەوە کە شەمشەممە کوێرەکان کۆڕ و سمینار و پێشانگا و تابڵو و نیگار و گۆرانی و سەما و سینەما و هەرچی بۆنی فەرهەنگی ئازایانە و پێشکەوتوانەی ئەوتۆ کە ورەی کولتووری زنجیر پسێنی و بەزاندنی کۆت و بەندی دابا، دەسڕیەوە و دەسڕێتەوە، لێ کە \"رامان\" هەبوو بەربەرەکانێی لەگەڵ ئەو دۆزەخە مەرگ خولقێنەدا گەلێک ساناتر بوو.
کاریگەری و خۆشەویستیی رامان بەڕادەیەک بوو کە ئەو کەسانەی وا زۆر جار لێیان بیستراوە کە حیزبەکان ناکرێ و نابێ کاریان لەگەڵ بکرێ، بە حەز و خولیایەکی قووڵەوە تامەزرۆی بەشداریی کردن لەو بەرنامەیەدا بوون، ئەوانەی لەگەڵ ئەو کاروانە نەکوتبوون وایان دەزانی گەوهەری پڕ بەهایان لە بن دەریا کەوتووە و بە پشوو سوارییەوە چاوەڕوان بوون و روویان لە هەموو لایەک دەکرد بۆ ئەوەی لەو دیوەخانەدا ئامادە بن و بەسەر بکرێنەوە.
رەوا نیە بێژیین کە \"رامان\" تەنیا رامانێک بوو لەسەر شێعر، وێژە یان رەخنەی زانستیلە هەموو بوارەکانی دونیای هونەردا، بە باوەڕی من تۆز تەکانی ئەو بەرهەمانەش بوو کە ماوەیەکی زۆر بوو لەنێو سنوقی بیردا مابونەووە و درگایان لێ گاڵە درابوو، یان لە گۆشەیەکەوە تۆزی فەرامۆشیان لەسەر نیشتبوو.
دەکرێ بڵێم، \"رامان\" لە سەردەمێکدا کە نووسەرانی بوارە جۆربەجۆرەکانی دونیای هونەر و هۆنینەوەو ئافراندن، بەدەست هەژاری و دەست کورتییەوە دەناڵێنن و ناتوانن بەرهەمەکانیان چاویان بە ژیانی بەرهەمهێنان یان چاپەمەنی هەڵبێت، ئەوە \"رامان\" بوو کە بەوپەڕی مشوورخۆرییەوە شەختە و بەستەڵەکی ئەم بەستێنەی دەتواندەوە و دەوری وەشانخانەیەکی زارەکی دەگێڕا و لەسەر زۆر بەرهەم و داهێنان قسەی دەکرد و خاوەنەکانی دەدواندن کە رەنگە هەرگیز دەرەتان نەڕەخسێ چاویان بە دونیای وێژە، ئەدەب و هونەر ڕوون بێتەوە و وەکوو کۆرپەی هونەر بێنە گوڵزاری فەرهەنگەوە.
شایان نیە، لەم سەردەمەدا و بەو هەموو کەندوکڵۆیەوە، بەو گشتە ئاستەنگەوە کە لەبەردەم توێژی خاوەن پێنووسی کۆمەڵی مەدا هەیە، ئەوان ئاوا لە ئاست نەمانیدا بێ دەروەست بن، یان راوەستانی ئەم بەرنامەیە هیچ چەشنە باس و خواستێک بە دوای خۆیدا نەهێنێ.
مرۆڤ بی هیوایی دایدەگرێ کە بەو حەشیمەتە زۆر و زەوەندەوە، بەو هەموو لاو و پیر، ژن و پیاوە بە بەرهەمانەوە نەکرێ وێکڕا هەنگاوێک بنرێ کە لانیکەم چرای ئەو بەرنامەیە نەکوژێتەوە، ئەوە لە حاڵێک دایە کە شەوەزەنگی ئەنگوستەچاو تروسکایی بەرەو پاش پاڵ پێوە دەنێت. \"رامان\" لە رەوتی کار و خەباتی پڕ بەهرەی خۆیداو لەو ماوە کەمەدا، بەبێ بەرچاو تەنگی و هەڵاواردن، بەبێ خۆمانە خۆمانە کردن، هەرکەس کە قسەیەکی بۆ کردن لە چوارچێوەی یاساکانی ئەو بەرنامەیەدا هەبوو بەسەر کردەوە یان لە بەرنامەیدا بوو کە بەسەریان بکاتەوە.
ئەم بەرنامەیە، کێلگەکانی وەرد دایەوە، رەز و باغەکانی لە هەرێز و کاڵە پاقژ کردەوە و هەموان بە روویەکی خۆش و گەشەوە لە وەرزی خەلە و خەرماندا وتمان خەرمان بەرەکەت و دانەوەێڵەی وەرزی تۆفمان پاشکەوت کرد!
پێویست بوو کە خوازیاران و ئەویندارانی ئەو بەرنامەیە لە ئاست ئاوابوونی خۆری تەمەنیدا هێندە سادە و ساکار نەبن، هەر وەکوو ئەوەی لێوانێک ئاو بکەن بە دەرووندا. خۆ ئێوە بەدەم زەمزەمەی شێعرەوە و هەر لەو پەنجەرەیەی روو بە هەتادا، لێوتان لەگەڵ پەیکی بادە ئاشت بوویەوە و سرودی دڵداریی هەر مانەوەتان وتەوە و لە یەک کەلامدا بووژانەوەیەکی فرە رەهەند پانتایی دونیای خەونەکانی ئێوەی گرتەوە.
رەنگە مەیلی ئێوە بۆ بێدەنگی بێ کە ئاوا ساڵانێکە هیچ شنەیەک هەوری ئاسمانی ئەم هەرێمە رانامالێت و هەتاوی بەتین و تاو وەکوو پێویستە پرچی شار و شاخ داناهێنێت. خێڵ و خزمانی ئەدەب دۆست، لە قاپۆخی ئەو بێدەنگییە وەرنە دەرێ و شووشەی ترسکە تەنیا تەنووری داوماوی نێڵ دەدات بشکێنن، با گوڵە رەنگاوڕەنگەکان جوانتر بپشکوون و شکۆفە دەرکەن.
ئەم بێدەنگییەی ئێوە و ئەو پاساو هێنانەوەیە کە گۆیا دۆخەکە نالەبارە، بێ ناوەرۆکە و ئەم بێ دەروەستیە دەستی لە بینەقاقای کۆمەڵگا ناوە و ئەوەتا تەنیا لاڵی و بێ زوانی پەرە دەگرێت. کەوایە ئەرکی ئێوە چیە و لە کوێوە دەست پێدەکات و پێویستە کەنگێ و لە کام وێستگە راوەستێ؟
ئەگەر \"رامان\" نەشگەڕێتەوە، ئەوا دیرۆکێکی پڕشنگداری لە پاش خۆی بەجێهێشتوەو بەردەوام لە نێو بڕگەو بوارە جیا جیاکانی رۆشبیریدا بە پیرۆزی و سەر بڵیندییەوە یادی دەکرێتەوە و وەکوو ئەستێرەی ئاسمان هەر دەم دەبریسکێتەوە.