ئایا ده‌کرێ پرسی کورد له ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییەوە بخرێته به‌ر باس؟
19:57 - 22 رێبەندان 2715
Unknown Author
کاوه به‌هرامی
گه‌لی کورد به هه‌ر پێوانه‌یه‌کی سیاسی، مێژوویی، کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، جوغرافیایی و هتد، گه‌لێکی جیاواز له گەلانی فارس، تورک و عه‌ره‌به که به‌پێی قه‌رارێکی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی ئێران، تورکیه، عێراق و سووریه له ۱۰۰ ساڵ پێشوودا دابه‌ش کراوه، له‌و ڕێکه‌وته‌وه تاکوو ئێستا ئه‌م گه‌له زوڵمی لێ کراوه و بێ پسانه‌وه بۆ دابینکردنی مافی چاره‌نووسی خۆی خه‌بات و به‌رخۆدان ده‌کات. ته‌نانه‌ت له هه‌رکام له‌م وڵاتانه‌دا که به زۆره‌ملێ پێوه‌ی لکێنداروه، داوای که‌مترین مافی خۆی وه‌ک خودموختاری و زۆر جاریش له‌وه که‌متریشی به‌رز کردووه‌ته‌وه کە نه ته‌نیا هیچ وەڵامێکی نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ئه‌م کوردستانه‌دا مرۆڤێکی کورد باسی کوردبوونی خۆی کردبێ، تووشی سزادان تا ئێعدام بووەته‌وه.
تا چه‌ند ساڵی پێش کورد له تورکیه به تورکی شاخی ناویان ده‌برا له سووریه‌ی ئیستادا ده‌ڵێن کوردێک له سووریه نییه و ئه‌گه‌ر خه‌باتی خوێناویی بێ وچان بۆ مافی خۆی ده‌کات، ده‌ڵێن با قورسی پانادۆڵ بخوا، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه که کوردیان به خۆوه چه‌سپاندووه ده‌بێ بزانن پەیمانی نێوده‌وڵه‌تیی چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا له هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییدا ناتوانێ کاریگه‌ر بێ. گۆڕانکاری له سیسته‌می جیهانیدا پێک هاتووه و پێشکه‌وتنی تەکنۆلۆژی، پێوه‌ندیی مرۆڤه‌کانی پێکه‌وه وا نزیک کردوه‌ته‌وه کە به باشی له یه‌کتر تێ بگەن.
له یه‌کتر تێگه‌یشتن بۆ ژیان ئه‌وه ده‌خوازێ هه‌م وڵاتانی بڕیارده‌ر به بڕیاری خۆیاندا به نیسبه‌ت گه‌لی کورد بچنه‌وه هه‌م ئه‌و وڵاتانه که کوردیان به سه‌ردا دابه‌ش کراوه ئاوڕێک له سیاسه‌تی دیکتاتۆرانه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه و ده‌بێ باش بزانن، کوشتن، بڕین و ئه‌شکه‌نجه و زیندانی نه‌یتوانیوه گه‌لی کورد له گه‌یشتن به مافه‌کانی پاشگه‌ز بکاتەوە.
هه‌نووکه له کوردستانی باشوور زیاتر له ۲۲ ساڵ سەرەڕای دروستبوونی ده‌یان ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه، وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆی ده‌کات.
کوردستانی ژێرده‌ستی سوورییه‌کان سەرەڕای ئه‌وه‌ی کە به‌هۆی وێرانی شتیک به ناوی سووریه نه‌ماوه، به‌ڵام کورد له سووریه به‌سه‌ر ماڵی خۆیدا زاڵه.
به شانازیه‌وه شه‌ڕوان، تێرۆریستانی داعه‌شی له خاکی خۆی پاک کردووه‌ته‌وه به‌و حاڵه‌یش ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که خۆیان ئوپۆزسیۆنن، ئاماده نین مافی کورد له‌و پارچه‌یه به فه‌رمی بناسن. له تورکیه گه‌ریلا ساڵانێکی دوور و درێژه، به‌رده‌وام خه‌بات بۆ مافی چاره‌نووسی کورد ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه وڵاتی تورکیه به خوێندنه‌وه له‌گه‌ڵ رابردوو که حاشای له کوردی ئه‌و به‌شه کردووه و ئیستا له بواره‌کانی ڕاگه‌یاندن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو باشتره، بـه‌ڵـام ئه‌وه مافی چاره‌نووسی کورد نییه له بارودۆخی هه‌نووکه‌یی کوردستانی باکوور کوشتار و وێرانکاریی به‌رده‌وام، ده‌ستی پێ کردووه و مافی مرۆڤ له‌و بواره‌دا بێ ده‌نگه.
پێویسته ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی زانستییانه به‌و به‌شه‌ی کوردستاندا بده‌نه‌وه و به‌ره‌و ڕووی ئاشتی بگه‌ڕێنه‌وه و له کورد پرسیار بکه‌ن، چیی ده‌وێ؟ هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا زۆرتر وه‌ک مێژووی عوسمانییه‌کان دووپات بووه‌ته‌وه و هه‌ر له سه‌رده‌می سهفهوییهکانەوە بگره هەتا ئێستا له کوردستانی ئێران‌دا کورد ده‌چه‌وسێته‌وه. هه‌ر بۆیه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات پاش کۆماری کوردستان خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌رده‌وامه و کورد له خه‌بات و قوربانیدان له‌گه‌ڵ دوو ڕێژیمی دیکتاتۆر و زاڵمی دژی کورد به‌رده‌وامه، خه‌باتی کورد بۆ له ناوچوونی ڕێژیمی پاشایه‌تی بێ پسانه‌وه به‌رده‌وام بووه، هاتنه سه‌ر کاری کۆماری په‌ت و سێداره‌ی ئیسلامی بێ ئاکام مایه‌وه. ئیعدام، ئه‌شکه‌نجه و زیندان له سیسته‌می مهلاتاریای ئیسلامی زیاتر بووه خه‌باتیشی به شێوه‌کانی جۆراوجۆر له‌م بەشەی کوردستان به‌رده‌وامه، هه‌نووکه له وڵاتانی ساحب قه‌رار و دابه‌شکه‌رانی کوردستان ئاوڕێک له دۆزی کورد به‌و جۆره پێویسته نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه گه‌لی کورد که‌لە خه‌باتی چه‌کداری، قاره‌مانانه به‌رده‌وامه و پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و شه‌ڕوان له سه‌نگه‌ردا له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌رده‌وامن. حیزب و لایەنه سیاسییه‌کان و رووناکبیران و نوخبه‌کانی کورد بیر بکه‌نه‌وه. پرسی کورد به‌گشتی له هه‌ر کام له پارچه‌کانی کوردستان به چاوه‌دێریی نێوده‌وڵه‌تی بخرێته به‌ر باس و خه‌ڵک بۆ خۆی له مافی چاره‌نووسی بڕیار بدا؟ باشتر نییه له ده‌سه‌ڵاتدارانی نێوده‌وڵه‌تی پرسیار بکرێ دێموکراسی ته‌نیا له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانه و ده‌بێ چاوی لێ نه‌کرێ؟ کۆماری ئیسلامی هەتا ئه‌و کاته‌ی پێشێلکەری مافی مرۆڤه رۆژئاوا و ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری لێی بێ ده‌نگ بێ. ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی کورد له بار نییه که‌مترین مافیش وه‌ک خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئازادی و دێموکراسی بۆ کوردان ڕه‌وا نییه. کورد تاکوو ئێستا به هۆی پاڵپشتییه‌کی ده‌ره‌کیی وڵاتانی داگیرکه‌ر به ناچاری بۆ ڕزگاریی خۆی هه‌ڵبژاردووه ئه‌وانیش به‌رده‌وام له دوو به‌ره‌کی نانه‌وه له ناو ڕیزه‌کانی ئه‌حزابی کوردی درێغیان نه‌کردووه. هه‌ر بۆیه ڕزگاریی کورد له یه‌کیه‌تیی کورد و له هێنانه به‌رباسی وه‌ک پرسێکی نێوده‌وڵه‌تی دایه، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ی کورد له جیاتیی هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌کات.
ئەو بابەتە ڕا و سەرنجی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ناوەڕۆکەکەی بەرپرسیار نیە.