كاریگه‌ری ئازاری جینسی له مندالان دا چییه؟
15:27 - 23 بەفرانبار 2712
Unknown Author
و: موحسین قوربانی
منداڵان و هه‌رزه‌كارانێك كه تووشی ئازاری جینسی بوون، ده‌توانن له چه‌ند جۆرێك له تێكچوونه‌كانی ده‌روونی و هه‌ڵسووكه‌وتی به رێژه‌ى كه‌م و زۆر له كه‌م ماوه و درێژ ماوه تووشی ئازاری ده‌روونی بن. وه‌كو ئه‌و كیشانه ده‌تواندرێت ئاماژه به خه‌مۆكی، دڵه‌راوكێ، هه‌ستی گوناه پێكردن، ترس و تێكچوونی جینسی، و گۆشه‌گیر بوون بكرێت. ئه‌وه‌ش گرێدراوه به راده‌ی رووداوه‌كه، قوربانییه‌كانی ئازاری جینسی ترس و دڵه‌راوكێی تایبه‌تییان سه‌باره‌ت به جینسی دژی خۆیان ده‌ه‌بێ و ده‌توانێ هه‌ڵسووكه‌وت گه‌لێكی چاوه‌روان نه‌كراوى له تاكه ئازاركێشاوه‌كان لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌ڵام یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌ی كه ده‌توانێ منداڵێك تووشی زیانه‌كانى ئازارى جینسی بكات، وریا نه‌بوونه. ئاگادار نه‌بوونی ناوبراو له كاری جینسی، به شێوه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به حه‌زى جینسی له‌لایه‌ن منداڵه‌وه.
كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ره‌تایی و كاتی له كه‌ڵك وه‌رگرتنی نابه‌جێی جینسی هه‌تا ٢ساڵ دوای ته‌واو بوونی ئازاری جینسی درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌و كاریگه‌رییانه به پێى بارودۆخ و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی منداڵ، جیاوازه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی ده‌تواندرێت بوترێت كه ئه‌و هۆكارانه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه: گه‌رِانه‌وه‌ى هه‌ڵسووكه‌وته‌كانى رابردوو له منداڵ (وه‌ك مژینی قامكه‌كان و ته‌رِ كردنی شوێنی خه‌و)، تێكچوونی خه‌و، كێشه‌كانی خواردن و خوێندن له قوتابخانه، وه به‌شداری نه‌كردن له چالاكییه‌كانی به كۆمه‌ڵی ناو قوتابخانه و كۆمه‌ڵگا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی كه له ئاكامی كه‌ڵک وه‌رگرتنى نابه‌جێی جینسی له‌و كه‌سانه ده‌خوڵقێ، ده‌تواندرێت هه‌تا درێژ ماوه درێژه‌ی هه‌بێت و ته‌نانه‌ت له قۆناغی گه‌وره‌یی دا هه‌ر بمێنێته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له قۆناغی منداڵی خۆیان تووشی ته‌عدای جینسی بوون له قۆناغی گه‌وره‌بوون دا تووشی خه‌مۆكی ده‌بن.به‌تایبه‌ت رێژه‌ی زۆری دڵه‌راوكێ له‌و كه‌سانه‌دا هه‌ڵسووكه‌وتی تێكده‌رانه‌ی وه‌ك شه‌راب خواردنه‌وه، كه‌ڵك وه‌رگرتن له مادده‌ی هۆشبه‌ر، هێرشی له‌ناكاوی دڵه‌راوكێ، تێكچوونی دڵه‌راوكێی ژینگه‌یی و بێ خه‌وی لێده‌كه‌وێته‌وه.
زۆرێك له‌و قوربانیانه له كاتی گه‌وره بوون دا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی سێكسی خۆیان تووشی كێشه ده‌بن و له‌بواری سێكسی‌دا توانای درێژه پێدانی ژیانێكی سلامه‌تیان نامێنێت.
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كێشه‌یه‌كى دیكه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه تووشی ده‌بن. لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه قوربانیه‌كانی ئازاری جینسی له قۆناغی مناڵیدا به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌كاتى گه‌وره بووندا خۆیان ته‌عدای جینسی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه ده‌كه‌نه‌وه و یان له ته‌عدای جینسی به‌شدار ده‌بن.
به‌شێوه‌یه‌كی كورتكراو ده‌تواندرێت بووترێت كه كاریگه‌ری خراپی كه‌ڵكوه‌رگرتنی جینسی له قۆناغی مناڵیدا به‌رفراوانتره. ده‌تواندرێت بووترێت كه ئه‌و بابه‌ته خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك هێما و ئاكامی تایبه‌تن و ته‌واوی قوربانیه‌كان ئه‌زموونی وه‌ك یه‌كتریان نییه. هێندێك له‌و منالانه ته‌نانه‌ت راپورتیان داوه كه له بواری فیزیكی ئازارێكی كه‌میان چێشتووه و ته‌نانه‌ت ئازاریان نه‌بووه، به‌لام له‌وانه‌یه ئه‌و قسانه‌یان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه كردبێت كه له‌و كاته‌دا ترساون و یان له ووتنی هه‌ستی سه‌ره‌كیان خۆیان پاراستووه تاكوو به‌شێوه‌یه‌ك بتوانن به ئه‌نجام دانى ئه‌و كاره وه‌ك میكانیسمێك كێشه‌كه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. مناڵه‌كانی دیكه له‌وانه‌یه شتێك به‌ناوی\"كاریگه‌ری له‌خه‌و دا رۆیشتن\"یان هه‌بێت، به‌و شێوه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌و رووداوه هیچ شێوه زیانێك یا ئازارێكیان هه‌ست پێنه‌كردبێت به‌لام له قۆناغه‌كانی داهاتووی ژیانی خۆیان به‌ره‌ورووی كێشه‌یه‌كی جیددی ده‌بنه‌وه.
ئایا منداڵ ده‌توانێت ئازاری جیسنیه‌كه‌ى به‌ره و باشی بچێت؟
له لێكۆڵینه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی خراب كه‌ڵك وه‌رگرتنی جینسی، لێكۆڵه‌ره‌وان و ده‌روونناسان به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه ده‌توانن تا راده‌یه‌ك كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و رووداوه ناخۆشه له ژیانی قوربانیه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه. هه‌رچه‌ند كه ئه‌وه خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوانتره له‌وبواره‌دا، به‌لام له‌ناو هۆكاره په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و بواره‌دا ده‌تواندرێت ئاماژه به‌وانه بكردرێت وه‌ك: ته‌مه‌نی مناڵ، ماوه‌ی زه‌مه‌نی، چه‌ندجار بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره، توووندی ئازاره‌كه، رێژه‌ی فشاری به‌كاربراو، په‌یوه‌ندی ئازارده‌ری سێكسی له‌گه‌ڵ مناڵ.
لێكدانه‌وه و روانینى مناڵ له ئازاری جینسی و خێرایی ووتنی ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ش له هۆكاره‌كانی تره كه ده‌تواندرێت له‌سه‌ر ئاكامی كورت ماوه و درێژ ماوه‌ی رووداوه‌كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بێت. ئه‌م منالانه‌ی كه ده‌توانن بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی گه‌وره‌ی باوه‌ر پێكراویان باس بكه‌ن له‌چاو ئه‌و منالانه‌ی كه بابه‌ته‌كه‌یان هێشتا باس نه‌كردووه، خه‌ساره‌یه‌كی كه‌متریان تووش ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و منالانه‌ی كه هه‌ر دوای قوربانی بوون بابه‌ته‌كه باس ده‌كه‌ن، زۆر كه‌متر له‌و منالانه‌ی كه بابه‌ته‌كه هه‌تا چه‌ند ساڵَ له‌ناو خۆیان راده‌گرن تووشی ئازار ده‌بن.
زۆرێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌دوای وه‌لامدانه‌وه به‌و پرسیاره‌ن كه ئایا ده‌تواندرێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه تووشی ئازاری جینسی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌وشی ده‌روونی چاك بكه‌نه‌وه یان نه‌خێر، خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ومنالانه و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه تووشی ئازاری سێكسی بوون ، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پشتیوانی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه، پشتیوانی له‌لایه‌ن خزمه‌كان و باوه‌ر به‌خۆبوونی زۆر، وه بوونی باوه‌ری مه‌زهه‌بی ده‌تواندرێت یارمه‌تییان له‌مه‌ر چاكبوونه‌وه له ئازار و زیان بدات.
قوربانیه‌كان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له هه‌ر هه‌ستێكی گوناه پێكردن چاوپۆشی بكه‌ن. هێندێك له قوربانیه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چوون بۆ ناو كارگاكان و كۆنفرانسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئازاری جینسی منالان، خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، وه راوێژكردن له‌گه‌ڵ ده‌روونناس ده‌توانێت یارمه‌تییان بدات له‌و بابه‌ته، وه ببێته هۆكارێك كه خێراتر و به ئاسووده‌تر ژیانی نۆرماڵی خۆیان درێژه پێبده‌ن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه كات ده‌توانێت سه‌ره‌كیترین فاكته‌ر بێت بۆ چاك بوونه‌وه‌ی ئه كه‌سانه.
راوێژكردن و خزمه‌تگه‌یاندنه‌كانى دیكه‌ی پشتیوانیكردن له‌و نێوانه‌دا كاریگه‌ری ده‌بێت، گرینگ‌ترین هۆكاری چاكبوونه‌وه‌ى مناڵ ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر دایك و پشتیوانی بنه‌ماڵه له منداڵ. (ئه‌و باروودۆخه كاتێك دێته گۆرِێ كه كه‌سی ئازارده‌ر له‌كه‌سانی بنه‌ماڵه‌وه نه‌بێت، وه ئه‌گه‌ریش بووه ده‌بێت له بنه‌ماڵه به یه‌جگاری بروات.
پشتیوانی له‌منداڵان له‌به‌رانبه‌ر ئازاری جینسی:
ئامۆژگاری كڵیشه‌یی \"له‌گه‌ڵ بێگانه‌كان قسه مه‌كه\" له‌وبابه‌ته‌دا كاریگه‌ری نییه. زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ست ده‌ده‌نه ئازاری جینسی زۆرجار له ناسراوه‌كانی منداڵه‌كه‌ن.
منداڵه‌كان به‌وه په‌روه‌رده مه‌كه‌ن كه خزمان و ناسیاوه‌كان ماچ بكه‌ن و ئه‌وان له ئامێزی خۆیان بگرن. ئیزنی ئه‌وه‌یان پێبده‌ن موحیبه‌ت و خولیای خۆیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه حه‌زیان لێیه‌تی به كه‌سانی دیكه نیشان بده‌ن.
مناڵه‌كان له‌بوارى زانیاریی سه‌ره‌تایی جینسی په‌روه‌رده بكه‌ن، پێیان بڵێن كه هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ست له‌و به‌شانه‌ی \"تایبه‌ت\"ی له‌شیان بدات. ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه له باس كردنی ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌یان راحه‌ت نین ده‌توانن له پسپۆر یان راوێژكارێك یارمه‌تی وه‌ربگرن.
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان پێوه‌ندییه‌كی چروپرِتان هه‌بێت. هانیان بده‌ن له‌و شته‌ی خۆیان كه نایزانن پرسیارتان لێبكه‌ن و ئه‌زمونه‌كانی خۆیانیان له‌گه‌ڵ ئێوه باس بكه‌ن. گرینگی گێرانه‌وه‌ی شته‌كانیان پێ بڵێن.
هه‌وڵ بده‌ن هاورێی مناڵه‌كانتان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌چاكی بناسن.
فێریان بكه‌ن كه په‌یوه‌ندی سێكسی(جینسی) له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه خراپ و به‌دژی یاسایه. ده‌بێت په‌روه‌رده بكرێن كه له‌كاتی بینینی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه به ئێوه بڵێن. هه‌روه‌ها نابێت بێ ئێوه سواری ئۆتۆمبێلی كه‌س ببن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناسیاویش بێت.
ده‌بێت پێیان بووترێت كه له‌شیان هی خۆیانه و موشكیله نییه ئه‌گه‌ر حه‌ز ناكه‌ن كه‌س له باوه‌شیان بگرێت و ده‌ستیان لێ بدات.
ده‌بێت ئه‌وه بزاندرێت كه پێویست ناكات بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتنی نابه‌جێی جینسی(سێكسی) كه‌سه‌كه له‌رووی توندوتیژییه‌وه بێت، مندالان زۆر به ساكاری باوه‌ر ئه‌كه‌ن و به‌هۆی ناسیاوێتیه‌وه و موحیبه‌ت پێكردن هه‌ر كارێك كه لێیانیان بوێت ده‌یكه‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌ستمان كرد منداڵێك تووشی ئازاری جینسی(سێكس) بووه ده‌بێت چی بكه‌ین؟
بۆ منداڵ بارودۆخێكی هێمن و شیاو پێك بێنن تا بتوانێت له‌كاتی روودانێك له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئێوه یان كه‌سی باوه‌ر پێكراو باسی بكات. هانی بده‌ن كه له ئه‌زموونی خۆی قسه‌تان بۆ بكات، به‌لام نابێت پێی بووترێت كه ئه‌و رووداوه خه‌تای ئه‌وی تێدا بووه.
له هه‌ر شێوه هه‌ستێك كه له‌وانه‌یه ببێته هۆكارێك كه منداڵ له دانی زانیارییه‌كان خۆی ببوێرێت پێشگیری بكرێت.
بۆ منداڵه‌كه كاتێكی پزیشك وه‌ربگیرێت، ده‌بێت بچێته لای پسپۆرێك كه ئه‌زمونی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی مندالان و ناسینی زیانه‌كانی جینسی و فیزیكی هه‌بێت. ده‌بێت بۆ منداڵ به ووردی شی بكرێته‌وه كه چاره‌سه‌ری پزیشكی و ئازاری جینسی له‌گه‌ڵ یه‌كتری جیاوازیان هه‌یه.
ده‌بێت راوێژكارێكی ده‌روونناس بۆ منداڵ بگیردرێت.
له زۆرێك له ناوچه‌كان ئه‌و یاسایه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستی كرد كه منداڵێك تووشی ئازاری جینسی بووه ده‌توانێت خێرا ئه‌و بابه‌ته به پۆلیس راپۆرت بدات. له زۆرتری ناوچه‌كان كادیری پزیشكی، پسپۆری ده‌مار و ده‌روون، مامۆستا و هێزه‌كانی یاسایی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌ڵك وه‌رگرتنی نابه‌جێی جینس(ئازاری سێكسی)ی بۆ مندالان له‌خزمه‌ت دان.
سه‌رچاوه‌كان:
ده‌روونناسی، بابه‌ته‌كانی جۆراوجۆر
كه‌ڵك وه‌رگرتنی نابه‌جێی جینسی (سێكسی) مندالان: ئاگاداری پیشگیری چاك بوونه‌وه