كاتێك مرۆڤایه‌تی به‌تووندوتیژی بنیاد ده‌نرێت
12:17 - 22 رەشەمه 2712
Unknown Author
دڵشاد پاڵانی
باسی تووندووتیژی له‌سه‌ر ژنان ئهوهندهكۆن و دووبهرهیهكهئیدی نه‌بۆ خوێنه‌ر و نه‌بۆ رۆژنامه‌نووسانیش ته‌نیا نابێتهجێی سه‌رسوڕمان، به‌ڵام ئه‌م باسهبۆ ژنانێك كه‌رۆژانه و هه‌رجاره‌و بەرەوڕووی دهبنهوهوهك برینێكه و سه‌ر له‌نوێ تازه‌ده‌بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی وایهێناوهتووندووتیژی به‌سیفه‌تێكی (پیاوانه) بناسرێت و له‌لایه‌ن نێرینهوهپهیڕهو بكرێت، هه‌رئه‌م بۆچوونه‌ش وا ده‌كات چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز بهتووندووتیژی بده‌ین به‌پێی جیاوازی فه‌رهه‌نگه‌كان.
له‌م باسه‌دا پێویست ده‌كات پیاوانهلهسیفهتهكانی پیاو ورد بینه‌وه، به‌واتایه‌كی تر ئاراسته‌ی بینینمان به‌ئاراسته‌ی خاڵی ده‌ستپێكردن بێت به‌ئه‌زموونی پیاوه‌تیدا بۆ ناسینی ئه‌و چوارچێوهدهستكردهی كه‌بۆ پیاوه‌تی دانراوه، مه‌رزه‌كانی و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی میكانیزمه‌كانی به‌شێك لهمهپهیوهست دهبێتهوهبهمهسهلهی تووندوتیژیه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی تووندوتیژی پێموایهناتوانین كۆمه‌ڵێك مه‌رج بێنین بیانكه‌ین به‌ئه‌زموون و لێكۆڵینهوهبهبێ ئه‌وه‌ی دركێكی قوڵتر له‌رۆڵی پێناسی پیاوه‌تیدا بزانین، لێرهوهچهند پرسیارێك دێنه‌پێشه‌وه، ئه‌وانیش: بۆچی پیاوان راستیه‌كان بهتووندواتیژی ده‌گۆڕنه‌وه؟ یان بۆچی په‌نا بۆیارمه‌تی تووندوتیژی ده‌به‌ن؟، ئایا له‌ئاستی تاكدا تووندوتیژی چی به‌تاك ده‌دات؟ چی به‌پیاوه‌تی ده‌به‌خشێت و نه‌خشی تووندوتیژی له‌پێناسی پیاوه‌تیدا چیه؟
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی تووندوتیژی بهپیاوانهوهئهنجامدراوه، تیشكخراوه‌ته‌سه‌ر پیاوانی تووندوتیژ، له‌به‌رانبه‌ر ژنان و منداڵاندا و له‌هه‌مانكاتدا به‌رانبه‌ر بهپیاوانیش، تا ئێستا كه‌م لێكۆڵینهوهههیهپیاوی كردبێتهخاڵی ده‌ستپێك بۆ مه‌سه‌له‌ی تووندوتیژی، به‌ڵام بهلێكۆڵینهوهیهدهتوانین به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌تر لێی تێبگه‌ین، به‌و مانایه‌ی پیاوه‌تی چ واتایه‌ك بۆ هه‌ر تاكێك ده‌به‌خشێت نه‌ك ته‌نیا بۆ خودی پیاو.
تووندوتیژی كاتێك په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه‌مرۆڤ توانای خۆی له‌ده‌ست ده‌دات له‌ئاست كێشه‌كاندا واتا كاتێك پیاو هه‌ست به‌وه‌ده‌كات ناتوانێت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، چونكهلهبنهڕهتدا ئامانجی تووندوتیژی بۆ به‌رده‌وامی دووبارهپێدانی خودهكهتێكشكان یان رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راستیدا ده‌بێته‌وه، لێرهوهدهتوانێت سنوورێك بۆ كێشانی هێڵی مه‌رزی نێوان خۆی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بكێشێت.
شێوه‌كانی پهراوێزگهرا و چهقگهرای تووندوتیژی:
هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی (تووندوتیژی چهقگهرا) (تووندوتیژی پهراوێزگهرا) چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی تایبه‌ت به‌تیۆری زانستی مرۆڤایه‌تین، ئه‌م دهستهواژانهتیۆرو وه‌رگیراوی شێوه‌ی فه‌رهه‌نگی ده‌به‌خشن به‌بابه‌ته‌كه، ئه‌م ههوڵهدهتوانێت وابكا كهشێوهجیاوازهكانی تووندوتیژی و درووست بكه‌ن له‌گه‌ڵ پێناسی پیاوانه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌توانێت یاری بكات، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ده‌ست و پهنجهنهرم بكات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی و پێاسێكی واقیعیانه‌تر به‌كۆمه‌ڵگه‌و پیاوه‌تیدا.
تووندوتیژی چهقگهرا ئه‌توانێت وه‌ك تووندوتیژیه‌ك د‌رك بكرێت كهپیاوهتی ده‌سازێنێت، ئهمجۆرهدهربڕینه، شێوه‌یه‌كی تووندوتیژیهكهتاك به‌ئاراسته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی راده‌كێشێت، هه‌رچی تووندوتیژی پهراوێزگهرایهبهپێچهوانهوهدهربڕاوێكی تووندوتیژیهكهتاك به‌ئاراسته‌ی كه‌نارو ده‌ره‌وه‌ی سنوورهكۆمهڵایهتیهكان پاڵ پێوه‌ده‌نێت، (تووندوتیژیهكی بێ رێزه)
به‌و پێودانگهتووندوتیژی چهقگهرا به‌پێچه‌وانه‌ی تووندوتیژی پهراوێزگهراوهیهكهبهتووندوتیژیهكی ئه‌رێنی و په‌سه‌ند و ئاسایی پیاوانهناودهبرێت، تووندوتیژیهكهسازراو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا، ئهمجۆرهبهبیروبۆچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوانهپهیوهسته. بۆنموونهئهمجۆرهتووندوتیژیهدهتوانێت به‌تووندوتیژی قاره‌مانی و ده‌ربازبوون یان به‌رگریكردن له‌وانی دی دابنرێت. جیاوازیه‌كانیان له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كهپیشانی ده‌دات لهیهكلاوهتووندوتیژی وه‌ك جۆرێكی گرنگ و هه‌بووی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ئه‌وه‌ده‌رده‌خات كه‌لایه‌نێك له‌به‌ر پاراستنی جێ و شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی تێده‌كۆشێت، ئه‌م جۆرهتوونووتیژیهوهك بونیادێكی گرنگر كۆمهڵگهرۆڵی خۆی ده‌گێڕێت. كهواتهبینیمان كهتووندووتیژی هه‌موو كات نه‌ویستراو نیه‌به‌ڵكو له‌م دۆخه‌دا بگرهزۆر ئاساییه، كهواتهئایا تووندوتیژی یهكێكهلهپێمهرجهكانی مرۆڤایه‌تی، ئایا كۆمهڵگهبهتووندووتیژی بنیاد نراوه؟