سزای لەسێدارەدانی کامبیز فەتحی لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کرا
23:41 - 22 خاکەلێوه 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "کامبیز فەتحی" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە تەمەن ٢٨ ساڵە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.