سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی خەڵکی کەنگاوەر لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا

00:45 - 12 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "سابیر جەماڵی" خەڵکی کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە تەمەن ٣٠ ساڵە، ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە هەمەدان دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.