ورمێ؛ گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

23:39 - 6 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد تەمەن ٤٥ ساڵ و کچی ئیبراهیم، بە بێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە گەڕەکی "باغی شایگان"ی مەهاباد دەسبەسەر کرا.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.