برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە

20:28 - 23 جۆزەردان 2724

شەوی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئارمان حوسێنی"، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سەرتەزێن"ی بانە بەسەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز ڕاگوێزراوە.