شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی ئارمان ئیبراهیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:21 - 14 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان ئیبراهیمی" خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ"، سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بنەماڵەی ئیبراهیمی پاش دەسبەسەرکرانی کوڕەکەیان سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەکیان نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارمان ئیبراهیمی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.