ئەرسەلان كامكار پاش 29 ساڵ چالاكی، لە گوزینشی وەزارەتی ئیرشاد رەت كرایەوە
14:06 - 14 بەفرانبار 2711
كوردپا: ئەرسەلان كامكار هونەرمەندی ژەنیاری كورد، پاش 29 ساڵ چالاكیی فەرمی لە ئۆركێستێر سەمفۆنیكی تاران، لە گوزینشی وەزارەتی ئیرشاد رەت كرایەوە و دۆسیەی خانەنشین كردنەكەشی ناڕوونە.
ئەرسەلان كامكار هونەرمەندی كورد لە گرووپی ماستێر سەمفۆنیكی تاران و ژەنیاری ڤیۆلۆن لە گوزینشی وەرزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رەت كرایەوە.
ئەرسەلان كامكار لەم بارەوە لە لێدوانێكدا بە هەواڵدەریی \"ئیلنا\"ی وتووە: من لە شۆڕشی 57ەوە هەتا ئێستا لە ئۆركێستێر سەمفۆنیكی تاران بە شێوەی فەرمی كار دەكەم، كە دەبوا ئەمساڵ خانەنشین كرابام كە پاش 29 ساڵ دیسان داوایان لێكردووم كە قۆناغەكانی گوزیشن بگوزەرێنم و لە ئەنجامدا رەتیان كردمەوە.
بە وتەی كامكار ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی ئیرشاد لە كاتێك دایە كەلە ئۆركێستێر سەمفۆنیكی تاران زۆر سەركەوتنی بەدەست هێناوە و تەنانەت لەلایەن شۆرای ئۆركێستێرەوە پلەی هونەریشی وەرگرتووە و ئیرشادیش تەئیدی كردووە.
ئەرسەلان كامكار ساڵی 1339 لە شاری سنە لەدایك بووە.
سەرەتای كاری مۆسیقیی لەلای باوكی واتە حەسەن كامكار دەست پێكردووە و پاش گوزرەاندنی چەندین دەورە و قۆناغی فێربوون لەلای باوكی لە شاری سنە، رۆیشتۆتە تاران و لە كۆلیژی هونەرە جوانەكانی تاران بە شێوەی ئاكادیمی درێژەی بە خوێندنی مۆسیقی داوە.
ژەنیاری ڤیۆلۆنی كلاسیكە و هەروەها لە ژەندنی عودیشدا زوۆر شارەزایە و بەردەوام یەكێك بووە لە كەسە سەرەكی و كاریگەرەكانی گرووپی كامكارەكان.
لە بەرهەمە بەناوبانگەكانی دەتوانین ئاماژە بە: یادی سەدی عەلی ئەسغەر كوردستانی، زەردی خەزان، سووئیت سەمفۆنیكی ئەفسانەی نیشتمانی باوكیم، سروودی ئێران، سووئیت سەمفۆنیكی كوردی و هەروەها مۆسیقا بۆ چەندین بەرهەمە شێعر و فیلمی سینەمایی و چەندین ئالبۆمی دیكەی سەربەخۆ بكەین.