کەریم پەرویزی: تا ئه‌و كاته‌ی كه نه‌ته‌وه‌که‌مان به مافه‌کانی ده‌گات، له هه‌ر رووداو و ئه‌گه‌رێكدا به پێی رووداوه‌کان و ئه‌گه‌ره‌کان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرین
پاش کوژرانی قاسم سلێمانی سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئامریکایی لە عێراق، بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە گشتییی و بەرپرسانی نیزامیی بە تایبەتی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی ئەو بەرپرسە نیزامی‌یان لە ئامریکا و بەرژەوەندی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
لەو پەیوەندییدا ئاژانسی کوردپا وتووێژێکی لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهێناوە.
ئاژانسی کوردپا: ئایا کوشتنی قاسم سلێمانی دەبێتە هۆی سەقامگیری و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست؟
کەریم پەرویزی: كوشتنی قاسم سلێمانی زه‌ربه‌یه‌کی قورس و زۆر كاریگه‌ر بوو له تیرۆریزم له ناوچهکه‌دا. فه‌رمانده‌یهکی دڕنده‌ی سوپایه‌کی تیرۆریستی كه ساڵانێكی دوور و درێژه نه‌ک هه‌ر هێزی نیزامیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌نێرێ، به‌ڵكوو سه‌دان خانه‌ی تیرۆریستیی له ناوچه و له شوێنه جۆربه‌جۆره‌کانی جیهان پێك هێناوه و لانیكه‌م باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و وڵاته هه‌ستیاره‌کانی جیهان، له لایه‌ن ئه‌وه دیاری كراون، له‌م هێرشه‌دا له نێو‌و چووه. ئه‌مه زه‌ربه‌یه‌کی كاریگه‌ره هه‌م له سوپای تیرۆریستی قودس و هه‌موو گرووپه تیرۆریستیه‌کانی سه‌ر به ڕێژیمی تاران. به‌ڵام كوژرانی قاسم سلێمانی كۆتایی تیرۆریزم و ئاژاوه‌گێڕی نیه. چوونكه سه‌ری ئه‌ژدیهاكه و هێلانه‌ی تیرۆریزم و ئاژاوه‌گێڕی له جه‌ماران له تاران دانیشتووه و ته‌نیا به نه‌مانی كۆماری ئیسلامی ناوچه ئارامی به خۆیه‌وه ده‌بینێ.
ئاژانسی کوردپا: ئایا كوشتنی قاسم سلێمانی له به‌غدا به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق ده‌زانن؟
کەریم پەرویزی: هه‌ر وه‌ک گوتم سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه له ناوچه و جیهاندا كۆماری ئیسلامیه. ئه‌وه كۆماری ئیسلامیه كه شه‌ڕی خۆی بردوه‌ته نێو خاكی عێراق. له كاتێكدا كه ئا‌مریكا و عێراق په‌یمانی ئه‌منیه‌تییان هه‌یه و ئەگه‌ر ئا‌مریكا فریا نه‌که‌وتایه به‌غدا كه‌وتبووه ده‌ست داعش، كۆماری ئیسلامی دێت كێشه‌کانی خۆی ده‌باته نێو ماڵی خه‌ڵكی دیكه.
هه‌ر له رۆژانی رابردوودا خه‌ڵکی عێراق هاواریان ده‌کرد كه ده‌سه‌ڵاتدارنی سه‌ركۆماری ئیسلامی ده‌بێ وه‌ده‌ر بنرێن. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی تا چ راده‌یه‌ک له نێو حكوومه‌تی به‌غدا و خه‌ڵكی عێراقدا بۆته هۆكاری ماڵوێرانی.
كاتێک كه قاسم سلێمانی و گرووپه ده‌سكرده‌کانی كۆماری ئیسلامی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر لایه‌نێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی عێراق و باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا ده‌ده‌نه به‌ر هێرش و مووشه‌کباران، سروشتییه كه ئه‌و وڵاته وه‌ڵام ده‌داته‌وه و خۆی ده‌پارێزێ.
خه‌ڵكی وشیاری عێراق و ئه‌و سیاسیانه‌ی كه خه‌می نیشتمانیانه له عێراقدا ده‌زانن كه ئه‌وه كۆماری ئیسلامیه كه ده‌یه‌وێ شه‌ڕی خۆی له سه‌ر خاكی دیكه و به كه‌سی دیكه به‌ڕێوه ببا و ئه‌مه ئه‌سڵی پێشێلكاریی سه‌روه‌ریی عێراقه.
ئاژانسی کوردپا: کۆماری ئیسلامی ئێران تا چەندە دەتوانێ هەڕەشەکانی خۆی بە نیسبه‌ت ئامریکا جێبەجێ بکا؟
کەریم پەرویزی: كۆماری ئیسلامی له ته‌نگه‌تاویه‌کی یه‌کجار زۆردا گیری خواردبوو، هه‌م له نێوخۆ دوای خۆپیشاندانه‌کانی خه‌زه‌ڵوه‌ر و كوشتاری خه‌ڵک، زۆر له ژێر گوشاری نێوخۆیی‌دا بوو، هه‌م له ناوچه‌دا به خۆپیشاندانی خه‌ڵک له عێراق و لوبنان، هێلانه ئارامه‌کانی لێ تێکچوو بوو و هه‌م به گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا ئابووریه‌که‌ی وێران بووه.
له رووداوی كوژرانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسدا، كۆماری ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ تا ئه‌وپه‌ڕی ئیستفاده‌ی ته‌بلیغاتیی خۆی لێ بكا و خۆی به مه‌زڵووم نیشان بدا و له نێوخۆشدا ده‌نگه سته‌ملێكراوه‌کان كپ بكا و خۆی یه‌کده‌ست بكاته‌وه.
پێم وایه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی كۆماری ئیسلامی زۆرتر دیوی ته‌بلیغی و ئیستفاده‌ی سیاسی و ته‌بلیغییان هه‌یه تاكوو كرده‌وه‌یه‌کی نیزامیی وه‌ها كه خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه. ره‌نگه له رێگه‌ی ده‌ستوپێوه‌ندیه‌کانیه‌وه هه‌ندێ ورده كرده‌وه‌ی دژه‌مرۆیی ئه‌نجام بدا، به‌ڵام پێم وا نیه بوێرێ خۆی له قه‌ره‌ی هێزی ئا‌مریكا بدا.
له‌بیرمان نه‌چێ كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی رێژیمێكی دیكتاتۆره و دیكتاتۆره‌کان ترسه‌نۆكن، خۆیان له هێزی گه‌وره ناده‌ن ته‌نیا بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تان ده‌ست ناپارێزن.
ئاژانسی کوردپا: هەڵویستی ئێوە لەسەر گرژییەکانی ئامریکا و ئێران چییە؟
کەریم پەرویزی: گرفت و كێشه‌کانی نێوان ئا‌مریكا و رێژیمی تاران، له‌گه‌ڵ پرسی كورد و كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه جیاوازن. جیهانی ده‌رەوه زۆرتر كێشه‌ی چه‌کی ناوكی و مووشه‌کی دوورمه‌ودا و ده‌ستێوه‌ردانی له ناوچه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه هه‌موو ئه‌وانه ده‌ركه‌وته‌ن و هۆكاره سه‌ره‌کییه‌که له خودی سیستمی تاوانباری كۆماری ئیسلامیه‌وه‌یه و به رێژیمێكی سته‌مكار و كۆلۆنیاڵیستیی ده‌زانین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لاوازبوون و گوشارهێنانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی به قازانجی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌ش ده‌بینین.
پێمان وایه كه گه‌ر له‌به‌ر چه‌کی ناوكی و مووشه‌کی دوورمه‌ودا و ده‌ستێوه‌ردان له ناوچه، كۆماری ئیسلامی ده‌خرێته ژێر گوشار، باسی مافی نه‌ته‌وه‌کان و سیستمی سه‌ركوتكاری كۆماری ئیسلامیش بكرێ و جیهان به‌رپرسایه‌تیی به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی جێبه‌جێ بكا، چوونكه سته‌م له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه، وه‌کوو ڤایرۆسێك له هه‌موو جیهان بڵا ده‌بێته‌وه و تیرۆریزیمی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ئاژانسی کوردپا: ئەگەر کۆماری ئیسلامی هەڕەشەکانی خۆی جێبەجێ بکا، ئێوە وەکوو حیزبی دێموکرات تا چەندە ئامادەگیتان هەیە؟
کەریم پەرویزی: هه‌ر وه‌کوو گوتم پرسی ئێمه نه‌به‌سراوه‌ته‌وه به كێشه‌کانی ئێسته‌ی نێوان ئا‌مریكا و رێژیمی خامنه‌یی، به‌ڵكوو پرسی ئێمه پێش ئێسته‌ش هه‌بووه و له دواییشدا ده‌بێ، تا ئه‌و كاته‌ی كه نه‌ته‌وه‌که‌مان به مافه‌کانی ده‌گات. له هه‌ر رووداو و ئه‌گه‌رێكیشدا به پێی رووداوه‌کان و ئه‌گه‌ره‌کان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرین. كه‌س و گرووپی خه‌باتكار هه‌وڵ ده‌دا له ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌ک بۆ درێژه‌دان و گه‌شه‌کردن یان پاراستنی خه‌باته‌که‌ی بدۆزێته‌وه و بیگرێته به‌ر.
ئاژانسی کوردپا: لەم قۆناغەدا بزووتنەوەی کورد دەبێ چ بکا؟
کەریم پەرویزی: بزووتنه‌وه‌ی كورد یه‌که‌م ئه‌ركی سه‌ر رێگای له پێشتر و ئێستاشدا، هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنان و پته‌وكردنی پێكه‌وه‌بوون بووه و هه‌یه. پێكه‌وه‌بوون ده‌توانێ له قۆناخی جیاوازدا و له پێشهاتی جیاوازدا نه‌ته‌وه‌که‌مان له گه‌یشتن به مافه‌کانی نزیكتر بكاته‌وه.