کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێف، کۆنفڕانسێکی تایبەتی بەرێوە دەبات + وتووێـژ

 

ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێـران- ژنێف، لە چوارچێوەی ٢٤مین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤ رێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بەشداریی کۆمەڵیک کەسایەتی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێرانی و بیانی، کۆنفڕانسێکی تایبەتی بەڕیوە دەبات.
تەیموور ئەلیاسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، تەوەرەکانی ئەو کۆنفڕانسە \"فتوای جیهادی خومەینی بە دژی خەڵکی کوردستان، کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسیی سالی ١٣٦٧ی هەتاوی لە ئێران، تیرۆری دژبەران و رێبەرانی کورد لە دەرەوەی وڵات و دەستدرێـژی بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێـران، لە خۆ دەگرێت.

\"15250.jpg\"

 

تەیموور ئەلیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ئەوەشی خستەڕوو کە لەو کۆنفڕانسەدا وێرای نیشاندانی کورتە فیلمێک لەسەر دەستدرێژیی بۆ سەر کچان لە زیندانەکانی ئێراندا، کۆمەڵێک وێنەی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی وڵات تیرۆر کراون نیشان ئەدرێ و دواتر بە تایبەتی تیشک دەخرێتە سەر تیرۆری رێبەرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کە لە دەرەوەی وڵات تیراۆر کران.

ناوبراو رایشیگەیاند، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە مەبەستی نێونەتەوەیی کردنی پرسی کوشتار لە کوردستان و تیرۆری تێکۆشەرانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات و هەروەها بردنی ئەم پرسانە بۆ شوورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و دادگای جینایی نێونەتەوەی لە لاهە، ئەم کۆنفڕانسە بەڕێوە دەبات.

 
کونفرانسەکە لە رۆژی پێجشەمە رێکەوتی ٢١ی خەرمانان کاتژێری ٤ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی ژمارە٢٢ لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.