هێرشه‌كانی توركیهبۆسهر داعش لهدڵهوهنین!
13:48 - 4 گەلاوێژ 2715

ئاریتما موحه‌ممه‌دی
له‌پاش ئهوهكهپارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌ئاستی نێوخۆی توركیه‌و هاوكات له‌ئاستی سیاسه‌ت و ستراتیژیی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی تووشی كێشه‌و به‌ربه‌ست بووه‌وه‌و نه‌یتوانی ستراتیژیی سیاسیی خۆی لهناوچهكهبهرهوپێش ببات و جێگیری بكات، له‌ئاكامدا بڕیارێكی گه‌لێك قورسیدا و له‌گه‌ل داعش چووه‌نێو شه‌ڕه‌وه، دیارهتاكوو ههنووكهچۆنێتی ستراتیژیی ڕۆیشتنی توركیهبۆ نێو بازنه‌ی شه‌ڕی دژبه‌داعش ڕوون نییه. چونكهلاوازبوونی داعش له‌سووریه، ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوونی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك PYD كه‌لایه‌نێكی به‌هێزی كورد له‌شه‌ڕی دژبهداعشه. توركیهپارتی یه‌كێتی دیموكراتیك به‌نه‌یاری سیاسیی خۆی پێناسه‌ده‌كات و به‌به‌شێك له‌پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ژماری ده‌كات.
ڕێكخراوی ناتۆ له‌ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا له‌شه‌ڕی دژبهپارتی كرێكارانی كوردستان و شۆڕشی كورد له‌باكووری كوردستان هێز و پشتیوانیی سیاسیی و چه‌كداریی تووركیهبووهو ڕژیمی توركیهلههێز و چه‌كه‌كانی پێشكه‌وتوی ناتۆ و وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریكا له‌دژی كورد له‌باكووری كوردستان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. به‌ڵام له‌پاش ئهوهكهبزووتنهوهی مه‌ده‌نیی كورد له‌باكووری كوردستان هێزی گرت و ده‌ستی به به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ڕژیمی توركیه‌دا كرد، ئیتر هێز و پشتیوانی سیاسیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا بۆ دژایه‌تیكردنی كورد له باكوور ڕووی لهكزی كرد. به‌تایبه‌ت كاتێ كهتوركیهئیزنی نه‌دا كه‌له‌نێو خاكی ئه‌و وڵاتهوههێرش بكرێته‌سه‌ر ڕژیمی به‌حسی ئێراق، ئیتر له‌پاش ئه‌و ڕووداوهجیاوازیی له‌بۆچوونی سیاسیی و ستراتیژیی ئه‌مریكا و تووركیهپتر خۆی ده‌رخست. وه‌ك ده‌بینین له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا درزێكی پانوبه‌رین كهوتووهتهنێوان ستراتیژیی سیاسیی توركیه‌و ڕۆژئاوا له‌پێوه‌ندی به‌چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی جیاوازی ناوچه‌كه‌و هاوكات ڕووداو و پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. له‌ڕاستیدا ستراتیژیی توركیهلهپێوهندی به‌پرسی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانئاڵۆزهو ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی توركیهبهچهشنێكی فاشیستیی و ڕهگهزپهرستانهلهگهڵ پرس و كێشه‌ی كورد هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
ته‌نانه‌ت ڕژیمی تورك چه‌ندین جار به‌شێوه‌ی ڕوون و ئاشكرا دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی بهوهداوهكهئهگهر ده‌وڵه‌تی كوردی له‌باشووری ئه‌فریقاش درووست ببێ، دیسان دژایه‌تی ده‌كات و ڕێی لێ ده‌گرێت. بۆیه‌ده‌ڵێم ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن توركیهوهكرانهسهر داعش پتر لهستراتیژییهكی تایبه‌ت و پلان بۆ داڕێژراو دێته‌به‌رچاو تاكوو ئهوهكهتوركیهداعش به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی پێناسه‌بكات. چونكهلاوازبوونی داعش لهسووریهدهبێتههۆی به‌هێز بوونی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوكات به‌هێزبوونی كانتۆنه‌كانی كورد له‌باكووری سووریه و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ش له‌ئێراق پتر جێگیر ده‌بێت.
ئه‌مانه‌ش هه‌رهه‌موو به‌زیانی توركیهپێناسهدهكرێن، یانخود توركیهبهزیانی خۆی پێناسه‌یان ده‌كات. چونكهبهلاوازبوونی داعش لهناوچهكهتهنیا دوو لایه‌ن سوودمه‌ند ده‌بن، یه‌كیان كورده‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان شیعه‌و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌و لهكۆشدا ستراتیژیی ڕژیمی ئێران لهناوچهكهسهردهكهوێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی په‌راوێزخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیهلهناوچهكه.
لهبهرئهوهههر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی خه‌ڵكی سووریهلهدژی به‌شار ئه‌سه‌د، توركیهپشتیوانی خۆی لهبهرههڵهستكارانی سوریهپێشاندا و دژایه‌تی خۆی بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕاگه‌یاند. به‌ڵام ئه‌م قۆناغهكهتێیدا توركیهبڕیاری شه‌ڕی له‌دژی داعش دا، كه‌مێك ئاڵۆز و جیاوازه، چونكهئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆی توركیه‌و به‌تاییبه‌ت دژبه‌رانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاكپارتی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن و هاوكات به‌شێكی دی له‌ئۆپۆزیسیۆن كهلهپارتهڕهگهزپهرهستهكان پێك دێت، دژی گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستانن. بۆیههێرشهكانی توركیهبۆسهر داعش و پارتی كرێكارانی كوردستان له‌یه‌ك كاتدا یه‌ك په‌یامیان پێیه، ئه‌وه‌ش ئهوهیهكهپارتی كرێكارانی كوردستان و داعش وه‌ك یه‌ك مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاساییشی توركیه، دیارهتوركیهپهكهكهی پێ مه‌ترسیدارتره. له‌لایه‌كی دیكهوهئهو پشتیوانییهسیاسیی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كهتوركیهلهماوهی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌پێوه‌ندی به‌دژایه‌تیكردنی پهكهكهلهدهستی داوه، به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه‌و ده‌یهه‌وێت به‌وڵاتانی ڕۆژئاوا بڵێت كه‌ئه‌گه‌ر ئێوهداعش به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی خۆتان پێناسه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش پهكهكهبهمهترسی بۆ سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان پێناسه‌ده‌كه‌ین و ده‌بێ بۆ دژایه‌تی كردنی تیرۆر هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین. به‌ڵام كێشهكهلهوهدایهكهئهورووپا و ئه‌مریكا دوودڵن لهوهكهپهكهكهو شۆڕشی باكوور به‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی ئه‌ژمار بكه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌به‌شێكی زۆر له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌باكووری كوردستان پشتیوانیی له‌پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگای باكووری كوردستان له‌گه‌ڵ بوونی پهكهكهلهگۆڕهپانی سیاسیی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانه.
به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كههێزهكانی سه‌ربه‌و حیزبهبهگرینگترین هێزی داعش ڕۆخێنه‌ر له‌ناوچه‌كه پێناسهدهكرێنو ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بووه‌ته‌وه‌و په‌كه‌كه‌ش له‌ڕۆژئاوای كوردستان و له‌چیاكانی شه‌نگاڵیش به‌باشی ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه. بۆیهپارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی سیاسیی نێوخۆی توركیه‌و ناوچهكهدهیههوێت هندێك هه‌نگاو بۆ دژایه‌تیكردنی داعش بنێت، به‌ڵام ئه‌و ههنگاوانهلهدڵهوهنین و پتر زاره‌كین و هێرشه‌كانیش كاریگه‌ر نین و بۆ له‌نێوبردنی داعش نیین. چونكهنهمانی داعش به‌واتای مردنی ستراتیژیی توركیهدێتهههژمار. هه‌رچه‌ند توركیهبهمههنگاوهدهیههوێت دۆخی سیاسیی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی هێور بكاته‌وه‌و گوشاره‌كانی نێوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌یی كهلهپێوهندی به‌دژایه‌تی كردنی داعش له‌سه‌رییه‌تی كپ بكاته‌وه‌و دڵی دژبه‌ران و به‌رهه‌ڵه‌ستكارانی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئاكپارتی پتر توركیهبهرهو گێژاوی تێڕمان و تێكشكانی ستراتیژییه‌كه‌ی ده‌باته‌پێشه‌وه. ته‌نانه‌ت توركیهستراتیژییهكی ڕوونی له‌پێوه‌ندی به‌باشووری كوردستان نییه، هه‌رێمێك كه‌زۆربه‌ی كۆمپانییه‌كانی توركیهتێیدا چالاكن و ساڵانهدهیان ملیار دۆلار سه‌رمایه‌ی تێدا كۆ ده‌كه‌نه‌وه. له‌ڕاستیدا توركیهلهههر لایهكهوهبۆ دژایه‌تیكردنی كورد هه‌نگاو بنێ، كه‌سی له‌گه‌ڵدا نابێ و به‌ته‌نیا ده‌بێ هه‌نگاو بنێ، ئه‌مه‌ش له‌هێز و توانای ئه‌و وڵاتهبهدووره.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە