هاووڵاتییەکی کورد لە سنە بە هۆکاری ناڕوون دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید کامیل ئەحمەدی" لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەیان ڕانەگەیاندووە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەحمەدی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بێئاکام ماوەتەوە.