لە ١٠ مانگی رابردوودا ٢٣ لاوی کوردی خەڵکی بۆکان، سەقز، مەهاباد و جوانڕۆ چوونەتە ناو داعش+وتوێژ
ئاژانسی کوردپا: هاوکات لەگەڵ دەنگۆی دەستبەسەرکرانی ژمارەی هاووڵاتی لە ژێر ناوی \"لایەنگری لە گرووپی داعش\" لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ناوچە کوردییەکانی ئێران، هەواڵەکان باس لە زیادبوونی ژمارەی کورد لە رێزی چەکدارانی داعشدا دەکەن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ؛لاپەڕەیەکی فەیسبووک به‌ناوی \"پشتیوانانی خیلافه‌ت\" کە چالاکیی گروپی داعش و بەتایبەت چالاکیی کوردەکانی ناو ئەو گروپە بڵاو دەکاتەوە، لەزاری بەرپرسی میوانخانەی \"جەیشی الخلافه\" لە ئوستانی نەینەوا نووسیویەتی لە ماوەی حەفتەی رابردوودا ٩ کەسی کورد پەیوەستی رێخکراوی دەوڵەتی ئیسلامی بوونە.
ئەو لاپەڕەیەو لە درێژەدا نووسیویەتی: \"لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا ٢٣ لاوی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سەقز و جوانڕۆ کە بە \"موهاجیر\" ناوی بردوون، هاتوونەتە ناو خەلافەتی ئیسلامی و دەستبەجێ ٩ کەسیان خۆیان بۆ کردەوەی ئیستشهادی (خۆ تەقاندنەوە) ئامادە کردووە.
رۆژی دووشەممەی ئەم حەفتەیە، مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ \"شەرقولئەوسەت\" ژمارەی چەکدارانی کوردی لە نێو ریزەکانی خەلافەتی ئیسلامی‌دا ٢٠٠ کەس راگەیاندبوو.
هاوکات هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەلاسی باوەجانی و لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند؛ : دوو کەسی سەلەفی کە خەڵکی سەلاسی باوەجانی بوون و ماوەیەک پێش ئیستا دەستبەسەر کرابوون، دانیان بەوەدا ناوە، کە لاوانی خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانییان بە مەبەستی جیهاد رەوانەی سووریا و عێراق کردووە.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوی ئەو دوو دەستبەسەرکراوەی (غ) و (ج) راگەیاندووە، دەشڵێت: \"ئەو دوو کەسە لە کاتی دەستبەسەرکرانیاندا بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و قەممە و ژمارە حیسابێکی دوو ملیارد تمەنییان دەستی بەسەردا گیراوە\".
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی چوونی لاوانی ناوچەی بۆکان بۆ ژێر ناوچەی دەسەڵاتی خەلافەتی ئیسلامی، سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاژانسی کوردپای ئاشکرا کرد، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی ناچیت لە نزیک شاری بۆکان زیاتر لە ٢٠ لاوی خەڵکی ئەو گوندەی بۆ جیهاد کردن ئامادە کردووە.
ئەو سەرچاوەیە، گوتیشی؛ مامۆستای گوندی ناچێت کەسێکی زۆر توندڕەوەو ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکانی داینشیتووی گوندی ناچیت دروست کردووە.
موختار هۆشمەند شارەزای ئیسلامی سیاسی، کە بە وردی چاوەدێریی چالاکیی گرووپە سەلەفییەکانی کوردستان دەکات، لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەستبوونی لاوانی کورد بە رێکخراوی داعشەوە دەڵێت: \"دوور نییە کە خەلافەتی ئیسلامی یان سایت و ماڵپه‌ڕه ئینترنتییهکانی سه‌ر به‌م خه‌لافه‌ته ئەو کارە واته بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌واڵ و زانیاری و ئامار بۆ تەبلیغات به‌کار بهێنن، بەڵام راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان لەهەر چوار پارچەی کوردستانەوە پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوە سەلەفییە جیهانییەکان و یەک لەوان رێکخراوی داعش یان هه‌مان خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا هەیە و بە کردەوەش بەشدارییان له چالاکییه‌کانی ئه‌و گرووپانه‌دا کردووە\".
هۆشمەند تەمەنی سەلەفییەتی جیهادی لە کوردستانی ئیران بۆ ١٥ ساڵ پێش ئێستا دەگەرێنێتەوەو بە گوتەی ئەو چالاکە سیاسییە، لە ماوەی ئەو ١٥ ساڵەدا چەندین گروپی سەلەفی و یەک لەوان لقی ئەلقاعیدە لە کوردستان دروست بوون، کە ئەمە نیشانەی پەیوەندیی سیستماتیک و بەهێزی سەلەفییەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه لەگەڵ رێکخراوی ئەلقاعیدە \".
ئەو چالاکە کوردە دەڵێت: داعش پێشتر به‌شێک بووه له ئەلقاعیدەو لەم دوواییانه‌دا لەو رێکخراوەیە جیا بۆتەوەو خه‌لافه‌تێکی ئیسلامیی له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق و سووریا راگه‌یاندووه‌و ئاساییە کە به‌شێک له سەلەفییەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته ئه‌ندامانی پێشووی که‌تیبه‌کانی کوردستانی ئه‌لقاعیده‌ش به ریزه‌کانی داعش په‌یوه‌ست بووبن و به‌یعه‌تیان به ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی دابێت. ئینجا به‌پێی باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تی سه‌له‌فییه‌کان کاتێک خەلافەتی ئیسلامی لە شوێنێک رادەگەیەندرێ، کەسانێێک کە ئۆگری ئەو خەلافەتن لەسەریان فه‌ڕزه تاکوو بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو خەلافەتە بڕۆن. له رووانگه‌ی سه‌له‌فییه‌کانه‌وه فه‌ڕزه‌که زیاتر ئاماژه‌یه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی خه‌لافه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که تیایاندا کار به شه‌ریعه‌تی ئیسلام ناکرێت و گۆیا سه‌له‌فییه‌کان له ژێرده‌سته‌ییدا ده‌ژین. بۆیه له ئاوه‌ها حاڵه‌تێکدا پێویسته هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سۆزیان بۆ خه‌لافه‌ته ئیسلامییه‌که هه‌یه، رێگای \"هیجره‌ت\" بگرنه پێش و ژیان و ماڵ و حاڵی خۆیان بگوێزنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی تێدا دامه‌زراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان که ده‌توانن له سایه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا ژیانێکی ئاسووده‌تر و مهعنهوییانهتریان هه‌بێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نزیکه‌وه خزمه‌ت به خه‌لافه‌ته‌که ده‌که‌ن و له لایه‌ک هه‌وڵی به‌هێزکردنی ده‌ده‌ن و له لایه‌کی تریشه‌وه پێش به ڕووخانی ده‌گرن و له‌پێناو مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونیدا جیهاد ده‌که‌ن.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا‌و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەیعەت کردنی گرووپی ئەنساروئیسلام لەگەڵ رێکخراوی داعش، گرووپی ئەنسار و ئیسلام، کە پێش ساڵی ٢٠٠٣ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چالاکیی چەکداری هەبوو، هەواڵی بەیعەت کردنی لەگەڵ رێکخراوی داعشیان رەت کردەوە.
هۆشمەند هۆکاری بەیعەت نەکردنی گرووپی ئەنساروئیسلامی لەگەڵ داعش بۆ سەرەتای دروستبوونی لقی ئەلقاعیدە لە عێراق و لە کاتی رووخانی حکوومەتی سەدام حوسێن‌دا گەڕاندەوە دەڵێت: \" گرووپی ئەنساروئیسلام، وه‌ک یه‌که‌م رێکخراوی سه‌له‌فی جیهادیی کوردیی له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه هه‌وڵیدا سه‌رباری هه‌بوونی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رێکخراوی قاعیده، به سه‌ربه‌خۆیی بمێنێته‌وه‌و به کرده‌وه‌ش هه‌ر وایکرد و هیچ کات ئاماده نه‌بوو به‌یعه‌ت به ئه‌لقاعیده‌و ئوسامه بن لاده‌ن بدات. لەبەر ئەوەیکە دامه‌زرێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نسارئیسلام به که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی تۆڕی قاعیده، هه‌وڵی درووست‌کردنی رێکخراوێکی نوێی سه‌له‌فی جیهادییان دا که جگه له‌وه‌ی له‌باری رێکخراوه‌یی و ته‌شکیلاتییه‌وه جیاواز بوو له ئه‌لقاعیده، له‌ڕووی ئامانج و به‌رنامه و هه‌روه‌ها چۆنێتی دابه‌زاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامییشه‌وه گه‌لێک خاڵی ناکۆکی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا هه‌بوو.
بەوتەی ئەو چالاکە سیاسییە، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد که له ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی چالاکییه‌کانی لقی ئه‌لقاعیده له عێراق و خۆ رێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌نسارولئیسلام به‌ناوێکی نوێوه واته به‌ناوی ئهنساروسوننهوه، گه‌لێک ناکۆکی له نێوان ئه‌م رێکخراوه‌و لقی عێراقی ئه‌لقاعیده‌دا درووست بێت، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا له لایه‌ن ئه‌بوو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوییه‌وه ئه‌میرایه‌تی ده‌کرد. دیاره ئه‌و ناکۆکییانه دوواتر هێور بوونه‌وه به‌ڵام ئه‌نسارولئیسلام هه‌روا به سه‌ربه‌خۆیی مایه‌وه‌و پاش دامه‌زرانی خیلافه‌تی ئیسلامی‌یش له لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌نسار ئاماده نه‌بوو به‌یعه‌ت به‌و رێکخراوه بدات. دیاره ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له روانگه‌ی داعشه‌وه، پێویسته پاش دامه‌زرانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، چیتر هیچ گروپ و رێکخراوێکی ئیسلامی به سه‌ربه‌خۆیی نه‌مێنێته‌وه به‌یعه‌ت به خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان بدات و ئه‌گه‌ریش سه‌رپێچی بکات دیاره جۆرێکی تر هه‌ڵسووکه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. هه‌رچه‌ند داعش به کرده‌وه ئاوه‌ها هه‌ڵسووکه‌وتێکی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نوسره‌و گروپی ئه‌حرار شام و رێکخراوی جه‌یش موجاهیدیندا کردووه به‌ڵام تاکوو ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌نسارولئیسلام تووشی شه‌ڕ نه‌هاتووه‌و وه‌ک وتم ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌یه که ئه‌نسار جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه\".
لە کۆتایی مانگی رابردوودا رێکخراوی داعش دوایین ژمارەی گۆڤاری \"دابق\"ی بڵاو کردەوەو کە تێیادا پشتیوانیی لە \" بەکەنیز گرتنی ژنان\" و باسی تێر و تەسەلی لە \"شەڕی ئاخیر زەمان\" کردووە.
رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بەپێی نووسینەکانی کتێبی \"سەحیح ئەلموسلیم\"، کە بە یەکێک لە گرینگ‌ترین کتێب سوننیەکان دادەندرێ، باسی لە شاری دابق لە باکووری شاری کوردنشینی حەلەب لە وڵاتی سووریا کردووەو لەو باوەڕەدان کە شەڕی \"ئاخیر زەمان\" لەو ناوچەیە روو ئەدات.
ئەو گرووپە، بەپێی حەدیسەکانی پێغەمبەری ئیسلام و دەقی کتێبی ئەلسەحیح ئەلموسلیم لەو باوەڕەدان، کە ٨٠ وڵاتی جیهان تێکەڵی ئەو شەڕە دەبن و سەرئەنجام بەدەستی داعش لەناو دەچن و هەنووکە ئەندام و لایەنگرانی داعش ژمارەی ئەو وڵاتانە دەبژێرن کە دەچنە شەڕی دژ تیرۆرەوە\".
هەنووکە شەڕێکی قورس بەهۆی هێرشی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی بۆ سەر شاری کۆبانی لەو شارە لە ئارادایە و ماوەی چەند رۆژێکە هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ یارمەتیدانی شەڕڤانانی کورد روویان لەو شارە کردووەو هاوکاتیش هێزە هاوپەیمانەکان بۆردومانی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامی لە دەوروبەری کۆبانی دەکەن.