لانیکەم ٥٠ کەس لە خۆپیشاندانی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار کران
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانان، خۆپیشاندەرانی مەریوانی بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە کوژرانی "نەسرین قادری" ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی حکوومەتی ئێران، دا.
خۆپیشاندەران بە کردنەوەی ئاگر و داخستنی شەقامەکان، دروشمی وەک "مەرگ بەر دیکتاتوور"،"ژن، ژیان، ئازادی" و "مەرگ بەر خامنەیی"یان، دا.
هێزە سەرکوتکەرەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خۆپیشاندەران کرد و لانیکەم ٥٠ هاووڵاتی بریندار کران.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان، دووکانداران لە پشتیوانی لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە ئێران، دووکان و بازاڕەکانیان داخست.
ڕۆژی هەینی ١٣ی خەزەڵوەر، نەسرین قادری خەڵکی مەریوان، بەهۆی لێدانی هێزە سەرکوتەکەرەکانی حکوومەت بە باتۆم، لە تاران گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە کوردپا ڕایگەیاند کە نەسرین قادری لە ڕەوتی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی تاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ناسراوە و دواتر هێرش کراوەتەوە سەر ماڵەکەی و لە ئەنجامی لێدان بە باتۆم لە کاتی دەسبەسەری، بێهۆش بووە و پاش گواستنەوەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران، گیانی لە دەست داوە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، تەرمی نەسرین قادری لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان و بەبێ ئامادەبوونی خەڵکی مەریوان، بە خاک کرا سپێردرا.