فریاد شیری: دەستەواژەی فارسی، توركی و عەرەبی خەسار بە زمانی كوردی دەگەیەنێ
ئاژانسی كوردپا: لە بوودجەی ساڵی داهاتووی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران،نزیك بە ١٢ نیلیلرد تمەن بودجە بۆ فەرهەنگسەرای زمان و ئەدەبیاتی فارسی لە بەر چاو گیراوە و ئەوەش كاردانەوەی چالاكانی فەرهەنگی و كۆڕ و كۆبوونەوە سیاسییەكانی لێكەوتۆتەوە.
نووسەرێكی كورد لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی كوردپا باس لەوە دەكات كە هەموو وشە و دەستەواژەیەك دەبێلە فیلتەری چالاكانی ئەدەبیی و هونەری تێپەڕ ببێت و ئەو وشە و دەستەواژانەی كە لە فەرهەنگسەرا دادەتاشرێن لەگەڵ فەرهەنگی خەڵك نایەتەوە.
فریاد شیری وێڕای رەخنەی توند لە هەڵبژاردن و دەستەبژێركردنی وشەی كوردی و بەكارهێنان و كەڵك وەرگرتنی لە فەرهەنگسەرای زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا وتی: هەتا ئەو كاتەی كە پرسی خوێندن و فێركردن بە زمانی كوردی لە ئێران بە هیند وەرنەگیرێ ئەو بڕیارە و هەڵوێستە وەدی نایەت.
سەرەڕای جیاوازی لە هاوپێوەندی زمانەكانی كوردی و فارسی، ئەو چالاكە فەرهەنگییە كەڵك وەرگرتن لە وشەی كوردی بۆ ناو زمانی كوردی لە بەرژەوەندی هەر دوو زمانەكەدا وەسف كرد.
ئەو چیرۆكنووسە كوردە پەراوێز كەوتن و دوور كەوتنەوەی زاراوە جیاوازەكانی كوردی بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر زمانی كوردی لەقەڵەم دا و لەو بارەیەوە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، كاتێك زاراوە و بن زاراوە جیاوازەكانی كوردی لەگەڵ یەكتر پێوەندیان نەبێت ولە یەكتر دوور بكەونەوە، شایەتی هاتنی وشەی نوێلە زمانەكانی دیكەی وەكوو فارسی، توركی و عەرەبی دەبین و ئەوەش لە درێژ ماوەدا زەربە لە زمانی كوردی دەدات.
بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە ئەنجام دراوە، زمانی كوردی لە وچار لقی كرمانجی باكوور، كرمانجی سۆرانی كرمانجی باشوور و گۆران پێك هاتووە و هەر چوار لقەكە لەناوچە جیاوازەكانی كوردستانی ئێران بوونی هەیە و قسەی پێدەكرێ.
فریاد شیری پێشنیاری داڕشتنی و نووسینی فەرهەنگێكی وشەی كوردی بە چالاكانی ئەدەبی و هونەری دەكات و بەكارهێنان و كەڵك وەرگرتن لە دەستەواژە و چەمكە لەبیركراوەكانی كوردی وەكوو قۆناغی یەكەمی ئەو چالاكیانە دەستنیشان دەكات كە بەوتەی ناوبراو پێویستە لە بەرهەمە ئەدەبییەكاندا كەڵك لەو وشانە وەربگیردرێو هەتا سەرنجی بەردەنگان بۆ لای رابكێشرێ.
فێركردن و بارهێنان بە زمانی كوردی یەكێك لە خواستی چالاكانی سیاسیی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤی كوردستانە و هەروەها یەكێك لەبەڵێنییەكانی حەسەن رۆحانی خوێندن بە زمانی دایكی بوو كە ئەو پرسە هەتا ئێستا وەدیی نەهاتووە.
وتووێژ: دیاكۆ كوردستانی