شەهین محەممەدی: گرفتی سەرەكیی ژنان لە ئێران، یاساكانی هەڵاواردنی رەگەزییە
كوردپا: هەڵاواردنی رەگەزی بە نیسبەت توێژی ژنان لە ئێران و ناوچە كوردنشینەكانی ئێران یەك لە مەسەلە كێشە خولقێنەكانە و هۆیەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی باوەڕ بە دێمۆكراسی و رێز دانەنان بە توانایی توێژەكانی كۆمەڵگا.
شەهین محەممەدی، چالاكی فەرهەنگی و مافەكانی ژنانی كورد لەو باوەڕە دایە، كۆمەڵگای پیاوسالار، كۆمەڵگایەكی تۆتالیتێری فرەیی خوازە كە تژییە لە بڕیاری دەبێ و نابێ، لە وەها كۆمەڵگایەكدا باوەڕمەند بوون بە زۆرینە، كێشەی دەنگ نیە، چونكە لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە پلۆرالیزم نیە.
- شەهین محەممەدی ساڵی 1350ی هەتاوی لە مەریوان لەدایك بووە.
- لەگەڵ كۆمەڵێك چالاكی مافەكانی ژنان لە مەریوان \"ئەنجومەنی ژنانی مەریوان\"ی دامەزراندووە.
- كتێبێكی لەژێر ناوی \"دەلاقەیەک بەرەو هاورە قەتیس کراوەکان\" چاپ و بڵاو كردۆتەوە.
خوێنەران و بەردەنگانی ئاژانسی كوردپا بۆ خوێندنەوەی دەقی ئەم وتووێژە دەتوانن سەردانی بەشی وتووێژی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بكەن.