شوێن پێی ئێران لە میدیای هەرێمدا
14:30 - 10 گەلاوێژ 2715
Unknown Author
هاوار بازیان
تۆپەكانی ئێران لە سنوور دەنگیان هەیە و دووكەڵیان حاشای لێناكرێ، هەروەك چۆن كەس نكۆڵی ناكا لەوەی رۆژانە شاندی باڵای ئێرانی بە ئاشكرا و نهێنی چاویان بە بەرپرسانی كورد لە هەرێمی كوردستان دەكەوێ، بەڵام ئەوەی هەندێك شاراوەیە و چاوی تیژی پێویستە تا بەرچاو بخرێ ئەو تەوژمە ئێرانییەیە دەستی لە بەشێكی میدیای ئەو هەرێمە هاڵاندووە و مەترسییەكانی هیچ كەمتر نییە لە چالاكییەكانی دیكەی نارەسمیی تاران لەو ناوچەیەدا.
ئالوودەبوونی راگەیاندنەكانی هەرێم بە ئێران، بەگشتی هەر لە میدیای حیزبییەوە دەست پێدەكا و لە میدیای \"نیمچە سەربەخۆ تا تەواو ئەهلی\" بەكۆتادێت. میدیای رەسمیی حیزبەكان كە راستەوخۆ چاویان لە ئاستی پێوەندیی رێبەرانی خۆیان و كۆماری ئیسلامییە و هاوئاهەنگییەكی باش دەبینرێ لە نێوان دۆخی پێوەندیی ئەو حزبانە و زمانی میدیاكانیان كە زمانحاڵی خۆیانە. بۆ نموونە ئەو شەڕەی لە نێوان توركیا و ئێران لە هەردوو رۆژنامەی \"خەبات\"ی پارتی دیموكراتی كوردستان و \"كوردستانی نوێ\"ی یەكێتیی نیشتمانیدا دەبینرێ، تەواو نیشاندەری ئاستی پەیوەندیی ئەو دوو حیزبەیە بەرامبەر بەرژەوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان. هاوكات ژمارەیەك كەناڵ و میدیای \"ئەهلی و سەربەخۆ\" كە رەنگە بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگادار بن دەرفەتی ئەوەیان بە مۆرەكانی كۆماری ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان بەخشیوە تا بتوانن وەك سەكۆیەك بۆ مەبەستی خۆیان سوود لەو كەناڵانە وەربگرن كە لێرەدا زیاتر مەبەستی ئەو نووسینەیە.
بە پشتبەستن بەوەی زیاتر لە ٢ ساڵە لەو بابەتە ورد بوومەتەوە، ژمارەیەك \"نووسەر و میدیاكار\"م بەرچاو كەوتوون كە راستەوخۆ لە بەرژەوەندیی كۆماری ئیسلامی و دژایەتیی نەیارانی دەسەڵاتی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات دەنووسن، قسە دەكەن یان وەك مێوانی بەرنامەكان شیكردنەوەی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی دەكەن! ئەوانەی تا ئێستە لەناو بازنەی میدیای \"ناحیزبی و ئەهلی\"دا ئەو تۆمەتە قورسە دیانگرێتەوە بەخۆشییەوە لە قامكەكانی دەست تێپەڕ ناكەن، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە بەشێك لە میدیا ناسراوەكانی كوردی هەرێم بێجگە، تەنانەت مۆڵەتیان بە رۆژنامەنووسانی بیانیش داوە تا كار لەسەر بیرۆكەی دژە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بەتایبەت فارس بكەن.
ئەو بابەتە كاتێك زەق دەبێتەوە و هەست دەكرێ بەوەی وەك دەگوترێ \"بە بەرنامەی ئێرانییەوە بەڕێوە دەچێ\"، كە میدیاكانی كۆماری ئیسلامی پاڵپشت بە نووسینەكانی رۆژنامەنووسێكی بیانی و وەرگرتنی نووسینەكانی هێرش دەكەنە سەر رێكخراوێكی نەیاری ئێرانی و دواتر هەمان نووسەر بەهەمان نەفەس ژمارەیەك بابەتی تر لە میدیایەكی \"ناسراو\"ی كوردیدا بڵاو دەكاتەوە كە لە كۆتایی ئەم نووسینەدا بەسەرچاوە ئاماژەی پێكراوە.
نووسەرێكی بیانی كە ساڵانێكە تۆمەتبارە بەوەی \"كار بۆ شكاندنی هەیمەنەی موجاهیدینی خەڵق\"ی نەیاری سەرسەختی كۆماری ئیسلامی دەكا و لەوبارەیەوە كتێبی دیار و نووسراوەی بەپێزی هەیە، ئەمڕۆكە بەئاسانی دەستی گەیشتووەتە میدیایەكی دیاری هەرێمی كوردستان كە خۆی وەك \"پیشەیی و بێ ركابەر\" ناساندووە و لەسەر هەمان بابەت نووسین و راپۆرتی تێدا بڵاو دەكاتەوە كە ئەگەر پاش ئەو نووسینەش هەڵوێستیان نەبی و كاری ئەو كارمەندەیان روون نەكەنەوە، ئەو گومانەشەم نامێنێ كە بەرپرسانی ئەو دەزگا كوردییەش ئاگاداری كار و پرۆژەی ئەو نووسەرە بیانییەن كە لەلایەك كارمەندی \"كەناڵێكی گەورەی كوردییە\" و هاوكات بۆ میدیاكانی ئێرانیش دەنووسێ و دەقی قسەكانی كتومت بەدژی موجاهیدینی خەڵقی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بەكار دەهێنرێ.
ئەو نووسەرە كە دواتر بە سەرچاوە پشتڕاست دەكرێتەوە و میدیای ئێرانی بەڕەسمی وای دەناسێنن كە \"لێكۆڵەری بیانی و دانیشتووی شاری سلێمانییە\"، پسپۆڕییەكی تایبەتی لەسەر موجاهیدینی خەڵق لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە و لەوبارەیەوە كتێبێكی گەورە و دیاری تایبەت بەو رێكخراوە نووسیوە كە پڕە لە \"سووكایەتیكردن، چەواشەكاری و رووخاندنی موجاهیدین\". بەجۆرێك كە دەقی نووسینەكانی هەمان ئەو هەڵوێست و بۆچوونەن دەسەڵاتی ئێرانی بەرامبەر موجاهیدینی خەڵق بانگەشەی بۆ دەكا.
هەرچەندە لێرەدا هیچ بەئەركی خۆمی نازانم بەرگری یان دژایەتیی ئەو رێكخراوەیە بكەم و رابردووی ئەو لایەنە باش یان خراپ بۆ هەمووان ئاشكرایە، بەڵام وەك رۆژنامەنووسێك تەواو دژایەتیی ئەوە دەكەم میدیای كوردی بكەوێتە داوی بەرژەوەندی و قەڵەم لە دەستانی كۆماری ئیسلامی بە كورد و بیانییەوە.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە