سێ هاووڵاتی لە کوردستانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد، دوو کوڕ و کچێک لە شارەکانی کامیاران، سەقز و پیرانشار، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

"عارف سەمیمی" خەڵکی گوندی "شێروانە"ی کامیاران، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی داوەتە خۆکوژی.

لەلایەکی دیکەوە، سەر لە بەیانی  ڕۆژی ڕابروودا، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ  بە ناوی "حیسام نادری" کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی "وزمەڵە" لە ناوچەی میرەدێی سەقز لە ڕێگای خۆی هەڵواسینەوە  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها سەرچاوە نافەرمییەکان، باسی لە خۆسووتاندنی کچێکی لاو لە شاری پیرانشار بە ناوی "کەوسەر" دەکەن کە بە هۆی خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.