سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لیی كورد
19:50 - 24 بەفرانبار 2715
Unknown Author
چه‌نگیز شكاك
سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له‌كاته‌هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌كان زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی تر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت. هه‌ر كاتێك كه‌كێشه‌ی كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی به‌رژوه‌ندییه‌كانی تاران چووبێته‌پێش، كه‌وتۆته‌دارشتنی پیلان و جنێو و سووكایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی‌سه‌ركرده‌كانی و تۆمه‌تی ناڕه‌وا و نابه‌جێ ده‌خاته‌پاڵیان.
كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌بۆ ماوه‌ی پتر له‌سێ ده‌یه‌یه‌هه‌ر جۆره‌ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ناوخۆیی و سه‌رهه‌ڵدانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شێوازی جۆراوجۆر له‌ناو بردووه‌و له‌هیچ ئامرازێكی سه‌ربازی و ده‌مارگیڕانه‌ی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ سڕینه‌وه‌ی شوناسی كورد درێغی نه‌كردووه و به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ته‌په‌سه‌ركه‌رانه‌ی خۆی هه‌موو شێوازێك بۆ له‌ناوبردنی خواستی راسته‌قینه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد له‌رۆژهه‌ڵات گرتووبه‌ر. به‌تایبه‌تی میدیاكانی ئه‌م رێژیمه‌وه‌ك بلندگۆ و مه‌كینه‌ی پروپاگه‌نده‌ده‌ستیان كردووه‌به‌پێشخستنی‌پیلانه‌كانی سه‌رانی رێژیم و ده‌یانه‌وێت كه‌شوهه‌وایه‌ك له‌ناوخۆی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بخوڵقێنن كه‌گه‌لی كورد باوه‌ر به‌درۆكانیان بكات، ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه رێگه‌به‌هیچ ئازدادییه‌كی میدیایی و ده‌ربڕین له‌ناوخۆ نادرێت.
كاره‌ساتبارترین پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌كاته‌هه‌ستیاره‌كانی مێژووی سیاسی گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا تیرۆر و شه‌هیدكردنی رێبه‌رانی شه‌هیده‌كه‌پێی وابوو به‌م پیلانه‌ده‌توانن كۆتایی به‌خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رێبه‌رایه‌تی ئه‌م شه‌هیده‌نه‌مرانه‌بێنن. به‌ڵام تێپه‌ڕبوونی كات و رووداوه‌كانی ئه‌م دوو ده‌یه‌ی رابردوو به‌پێچه‌وانه‌ی هزر و رایان ئه‌وه‌ی سه‌ڵماند كه‌گه‌لی كورد خاوه‌ن ئه‌زموون و كلتوورێكی به‌هێزتره‌له‌وه‌ی كه‌به‌پیلانه‌كانیان واز له‌خواسته‌كانیان بێنێت.
دوایین پیلان و سووكایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌گه‌لی كورد سنووری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی تێپه‌ڕاندووه‌كه‌پێیان وایه‌به‌تۆمه‌ت و سووكایه‌تی ده‌توانن ئه‌م ده‌رفه‌ته‌زیڕینه‌ی كه‌بۆ گه‌لی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران ره‌خساوه‌له‌ناو ببه‌ین.
كاتێ كه‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعوودیا و كۆماری توركیاوه‌پێشوازی لێ ده‌كرێت، به‌رپرسانی ئێران نه‌ك نه‌نیا چاویان به‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كورد له‌باشووری كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به‌سووكایه‌تی و بوختان پرسی كورد به‌لارێ دا ببه‌ن، كه‌راگه‌یاندكانیان رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌م پیلانه‌دا ده‌گێڕن.
تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌رگرتنی ٨ ملیار دۆلار له‌سعوودیا یه‌كی له‌و تۆمه‌ت و سووكایه‌تیكردنانه‌بوو، كه‌به‌هۆی راگه‌یاندنه‌فره‌زمانانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌زمانه‌جیاوازه‌كان پروپاگه‌نده‌ی بۆی كرا.
رۆژنامه‌ی ئاكشامی توركیا به‌گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی فارس نیوزی ئێران باس له‌و سه‌ردانه‌ده‌كاته‌كه‌ئاژانسه‌كه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌بتوانێت به‌ڵگه‌یه‌بخاته‌ڕوو تۆمه‌تی وه‌رگرتنی ٨ ملیار دۆلار له‌سعودییا خستۆته‌پاڵ بارزانی. به‌ڵام ئه‌م تۆمه‌ته به‌هۆی نه‌بوونی باوه‌رپێكراوان، هه‌ر زوو ده‌ستیان روو بوو و له‌كۆتاییدا بێ ده‌نگیان نواند.
كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌رده‌م له‌سه‌ر هێڵ و له‌بۆسه‌دا دایه‌بۆ ئه‌وه‌ی كه‌به‌خه‌یاڵی خاوی خۆیان پێشی به‌هه‌ر جۆره‌ده‌ستكه‌وت و ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌لی كورد بگرن و رێگه‌نه‌دات له‌كۆنترۆڵی ئه‌وان ده‌ربچێت و نه‌گاته‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیگری كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌ردانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا كه‌به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رانی توركیاوه‌به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌وه‌به‌ئاڵای كوردستانه‌وه‌پێشوازی لێكرا، ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رێگه‌ی بلندگۆوه‌كانی هێنایه‌سه‌ر هێڵ، كه‌نه‌یانتوانی یان نه‌یانویست به‌شێوازێكی راستگۆیانه‌شرۆڤه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌گرنگه‌بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ده‌ستیان كرد به‌لارێدا بردنی.
ئاژانسی جمهوری ئیسلامیی ئێران ـ ئیرنا كه‌یه‌كێ له‌زمانحاڵه‌كانی حكوومه‌ته‌به‌هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی ناشیرین و دوور له‌كاری ئازادی راگه‌یاندن هێڕشێكی ناڕه‌وا كردۆته‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌وه‌رگرتنی هه‌ندێ لێدوانی دوژمنكارانه‌له‌به‌كرێگیراوانی ئێران له‌شیعه‌ی عێراق ویستووه‌هه‌م ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌و ئاستی پێشوازیكردنی به‌لارێدا ببات و هه‌میش خۆی راسته‌وخۆ بێ لایه‌ن پیشان بدات.
له‌ناو‌ولاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌بتایبه‌تی وڵاتانی داگیركاری كوردستان، ته‌نیا كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌كه‌نایه‌وێت دیفاكتۆی كورد له‌ناوچه‌كه‌قبووڵ بكات و دانپێدان به‌م راستییه‌بنێت كه‌كورد به‌تایبه‌تی له‌باشووری كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌ربۆیه‌بۆ سه‌رخستنی پیلانه‌كانی شێواز و ئامرازه‌كانی به‌رده‌ست به‌كار دێنێت، هه‌ر له‌هاندانی شیعه‌ی عێراق بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌لی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌له‌شارۆچكه‌ی خورماتوو به‌رامبه‌ر دانیشتووانانی ده‌كات بگره‌تا ده‌گاته‌مه‌كینه‌ی پروپاگه‌نده‌و راگه‌یاندنی.
كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌به‌بیانووی شه‌ری تیرۆریستانی داعش ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا گرتووه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای قۆرغكردنی عێراق له‌بواری سه‌ربازی، ئه‌منی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یتوانیوه‌به‌رامبه‌ر خواسته‌ره‌واكانی گه‌لی كورد له‌باشووری كوردستان سه‌ركه‌وێت و پیلانه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌زێڕینه‌ی گه‌لی كورد سه‌ربخات.
باشووری كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌هۆی ئه‌و پێگه سیاسی و ستراتیژییه‌ی كه‌له‌بواری ژئۆپۆلیتیك و ژئێكۆنۆمی له‌ناوچه‌ی ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌تی به‌ر له‌یه‌ك هه‌ڵوشاوه‌ی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌و بووه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وزه‌و تاكه‌هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌شه‌ری دژه‌تیرۆر و باوه‌شكردنه‌وه‌بۆ نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌و په‌نابه‌ر له‌پێكهاته‌جیاوازه‌كانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ باشووری كوردستانی ره‌خسانده‌و پشتیوانییه‌كی بێ وێنه‌ی سه‌ربازی و سیاسی و لۆجستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هه‌ستكردن به‌م ده‌ستكه‌وته، هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕ خستووه‌كه‌پێی وایه‌به‌رێگه‌ی شیعه‌ی عێراق ده‌توانێت پیلانه‌كانی جێبه‌جی بكات و به‌گووشار خستنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی به‌غداوه‌وه‌ك هاندانی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌و پشتیگری به‌غدا بۆ بڕینی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێم و داخستنی سنووری ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی شه‌ری دژی تیرۆر هه‌وڵ ده‌دات هه‌رێمی كوردستان بۆ بابه‌تێكی تر په‌لكێش بكات كه‌له‌جیاتی هه‌نگاونان به‌ره‌و خواستی راسته‌قینه‌ی خۆی، قه‌ناعه‌ت به‌بوونی ئێستای خۆی له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بكات.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە