زیندانییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، زیندانییەک بە ناوی "خدر قەوی‌ دڵ" کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی سڕکەرەوە بە ئێعدام مەحکووم کراوه، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوه.

ئەو  زیندانییە خەڵکی شاری سەردەشته و لە بەندی ١٥ی زیندانی ورمێ، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراوه.