بەرموور: پرژانە سەر ٧ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی حەفتە رابردوودا
20:33 - 17 رەشەمه 2713
حەفتەی سێیەمی مانگی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی
ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور دەپرژێتە سەر ٤ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان و ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە شوێنەکانی دیکەی ئێران .
\"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بدات.
کوردستـــــــــــان
سێ ژنی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لە درێژەی رەوتی خۆکوژی ژنان و کچانی کورد لە کوردستانی ئێران، ٣ ژن و کچی کورد لە شارەکانی سەقز، بۆکان و روانسەر دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی \"مەهتاب خشتە\" کچی سەلیم لە گوندی \"عایشە گوڵان\"ی شاری بۆکان دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە گەنجەی خەڵکی گوندی قادرئاوای بۆکان کێشەی بنەماڵەیی راگێندراوە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی ٨ی رەشەمە، ژنێک بە ناوی \"حەسیبە\" دانیشتووی شاری سەقز خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ژنە کوردە، کە دایکی دوو منداڵی ٣ و ٦ ساڵان بووە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
هەروەها رۆژی سێشەممە ١٣ی رەشەمە، کچێکی لاو بە ناوی سەبری کەریمی، دانیشتووی گوندی \"بیاشۆش\" سەر بەشاری روانسەر کە رۆژی پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو ، گیانی لە دەست دا.
ئەوو کچە تەمەن ١٧ ساڵانە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو .
سیمین چایچی بانگهێشتێ ناوەندێکی ئەمنییەتی کرا
لە بەرەبەرەی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، سیمین چایچی ژنە شاعیری کوردی دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران شەوی پێشتری چووبوونە ماڵی سیمین چایچی و پێیان راگەیاندبوو؛ کە کاتژمیر ٨:٣٠ بەیانی (دووشەممە) خۆی بەو ناوەندە ئەمنیەتییە بناسێنێت.
سیمین چایچی لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٤ی شاری سنەیە و لە بواری شێعر ، چیرۆک و شانۆنامەدا چالاکی دەکات.
ئێــــــــــران
مریەم شەفیعپوور حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە / مێهدیە فەراهانی بانگهێشتی دادگا کرا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا مەریەم شەفیعپوور یەکێک لە چالاکانی خوێندکاری بەندکراو لە زیندانی ئێڤین سزای ٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە و مێهدیە فەراهانی یەکێک لە چالاکانی ژنان بانگهێشتی دادسەرای ئەو زیندانە کرا.
مەریەم شەفیعپوور، رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ دوای بانگهێشت کران بۆ لقی ٢٠ی دادسەرای موقەدەس و دوای لێپرسینەوە، دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندای ئەڤین راگوێزرا.
ناوبراو ساڵی ١٣٨٩ بەهۆی چالاکیەکانییەوە لەلایەن دادگای شۆڕشی قەزوێنەوە بە یەک ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو مەحکووم کرا بوو.
لە لایەکی دیکەوە، مێهدیە فەراهانی چالاکی بواری مافەکانی ژنان، بانگهێشتی لقی ٢ی دادسەرای موقەدەس لە زیندانی ئێڤین کراوە.
ناوبراو پێشتر و رۆژی چوارشەممە ١٧ی رەزبەر، دوابەدوای ئەویکە بە نووسراوە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە سکاڵای لە سەر تۆمار کرابوو، بە تاوانی \"پروپاگەندە دژی نیزام \" و \" ئەندامەتی لە گرووپە فێمنیستییەکان\" بانگهێشتی دادەسرای زیندانی ئێڤین کرابوو.
فەرزانە مورادی لە سێدارە درا
لە ماوەی رۆژانی حەفتەی رابردوودا فەرزانە مورادی دوای ٦ ساڵ راگیران لە زیندان، بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، لە سێدارە درا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، حوکمی \"قەساس\"ی فەرزانە مورادی رۆژی سێشەممە ١٣ی رەشەمە، لە زیندانی ئیسفەهان جیبەێ کرا.
عەبودلسەمەد خوڕەمشاهی پارێزەری فەرزانە لەوبارەوە رایگەیاندووە؛ کە من لە رێگای پەیوەندی تەلەفوونییەوە لە رێگەی خزمەکانی ناوبراوەوە ئاگادار کراوم کە لە سێدارە دراوە. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە خوڕەمشاهی وەکوو وەکیلی فەرزانە دەبوا لەکاتی بەڕێوەبردنی سزاکەیدا حازر ببوایەت.
فەرزانە مورادی تەمەن ٢٦ ساڵ، شەش ساڵ بەر لە ئیستا بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی حوکمی \"قەساس\"ی بەسەردا سەپابوو.
سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ٤ حاڵەت)
ماڵپەڕی هیرانا (٢حاڵەت )
ماڵپەڕی \"ادوار نیوز\" (١حاڵەت )
ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور دەپرژێتە سەر ٤ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان و ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە شوێنەکانی دیکەی ئێران .
\"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بدات.
کوردستـــــــــــان
سێ ژنی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لە درێژەی رەوتی خۆکوژی ژنان و کچانی کورد لە کوردستانی ئێران، ٣ ژن و کچی کورد لە شارەکانی سەقز، بۆکان و روانسەر دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی \"مەهتاب خشتە\" کچی سەلیم لە گوندی \"عایشە گوڵان\"ی شاری بۆکان دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە گەنجەی خەڵکی گوندی قادرئاوای بۆکان کێشەی بنەماڵەیی راگێندراوە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی ٨ی رەشەمە، ژنێک بە ناوی \"حەسیبە\" دانیشتووی شاری سەقز خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ژنە کوردە، کە دایکی دوو منداڵی ٣ و ٦ ساڵان بووە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
هەروەها رۆژی سێشەممە ١٣ی رەشەمە، کچێکی لاو بە ناوی سەبری کەریمی، دانیشتووی گوندی \"بیاشۆش\" سەر بەشاری روانسەر کە رۆژی پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو ، گیانی لە دەست دا.
ئەوو کچە تەمەن ١٧ ساڵانە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو .
سیمین چایچی بانگهێشتێ ناوەندێکی ئەمنییەتی کرا
لە بەرەبەرەی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، سیمین چایچی ژنە شاعیری کوردی دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
سیمین چایچی ژنە شاعیری کورد، بانگهێشتی حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی کرا
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی دووشەممە ١٢ی رەشەممە، هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری سنە سیمین چایچییان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کردووە و پێیان راگەیاندووە کە خۆی لە هەر چەشنە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە ٨ی مارسەوە ببوێرێت.هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران شەوی پێشتری چووبوونە ماڵی سیمین چایچی و پێیان راگەیاندبوو؛ کە کاتژمیر ٨:٣٠ بەیانی (دووشەممە) خۆی بەو ناوەندە ئەمنیەتییە بناسێنێت.
سیمین چایچی لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٤ی شاری سنەیە و لە بواری شێعر ، چیرۆک و شانۆنامەدا چالاکی دەکات.
ئێــــــــــران
مریەم شەفیعپوور حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە / مێهدیە فەراهانی بانگهێشتی دادگا کرا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا مەریەم شەفیعپوور یەکێک لە چالاکانی خوێندکاری بەندکراو لە زیندانی ئێڤین سزای ٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە و مێهدیە فەراهانی یەکێک لە چالاکانی ژنان بانگهێشتی دادسەرای ئەو زیندانە کرا.
مەریەم شەفیعپوور چالاکی خوێندکاری بەندکراو لە زیندانی ئێڤین سزای ٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە و مێهدیە فەراهانی یەکێک لە چالاکانی ژنان بانگهێشتی دادسەرای ئەو زیندانە کرا
لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرپەرەستی قازی سەڵەواتی، مریەم شەفیعپوور چالاکی خوێندکاریی بەندکراو لە زیندانی ئێڤینی بە تاوانی \"پروپاگەندە و کۆبوونەوە بە دژی نیزام \" و \"واژۆکردنی بەیاننامە و هاوکاری لەگەڵ ماڵپەڕی نایاسایی لە روانگەی ئەوانەوە \" ، بە ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد. مەریەم شەفیعپوور، رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ دوای بانگهێشت کران بۆ لقی ٢٠ی دادسەرای موقەدەس و دوای لێپرسینەوە، دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندای ئەڤین راگوێزرا.