بەرموور: پرژانە سەر ٤ حاڵەت پێشلکردنی مافەکانی ژنان لەماوەی حەفتە رابردوودا
20:13 - 30 سەرماوەز 2713
حەفتەی چوارەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەوتوویەی بەرموور دەپرژێتە سەر ٢ حاڵەت پێشلکردنی مافی ژنان لە کوردستان و ٢ حاڵەتی پێشلکردنی مافی ژنان لە شوێنەکانی دیکەی ئێران.
\"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بدات.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور، ٢ حاڵەت پێشلکردنی مافی ژنان لە کوردستان کە بریتییە لە خۆکوژی دایکێکی کورد دوای لە سێدارەدانی کوڕەکەی و ئازادبوونی ئەفسانە بایزیدی بە دانانی بارمتە و هەروەها ٢ حاڵەت پێشلکردنی مافی چالاکانی ژن لە شوێنەکانی دیکەی ئێراندا کە بریتین لە دەستبەسەرکردنی چالاکێکی ئازەری لە میاندواو و بانگهێشتکرانی هاوسەری چالاکێکی کرێکاری بۆ دادگا لەخۆ دەگرێت.
کوردستـــــــــــان
ئەفسانە بایزیدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
لەماوەی حەفتەی رابردوودا ئەفسانە بایزیدی کچە خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری بۆکان کە هاوڕێ لەگەڵ براکەی دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا خوشک و برایەک بەناوەکانی \"ئەفسانە و شاهۆ بایزدی\" بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لەزیندان ئازاد کران.
دادسەرای ئینقلابی شاری مەهاباد بۆ ئازاد کردنی ئەم خۆشک و برایەی خەڵکی شاری بۆکان، لەبەرامبەر سپاردنی بارمتەیەکی ١٠٠ ملیۆن تمەنیدا بڕیاری ئازاد کردنی بۆ دەرکردبوون.
ئەفسانە بایزیدی خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری بۆکان هاوڕێ لە گەڵ براکەی شاهۆ، رۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەشاری بۆکان دەستبەسەر کرابوون.
شاهۆ بایزیدی لەکاتێکدا ویسبووی رێگری لە دەستبەسەر کرانی خۆشکەکەی بکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
دایکێکی کورد دوای لە سێدارەدانی کوڕەکەی خۆی هەڵواسی
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا دایکێکی کورد لە شاری کرماشان، دوابەدوای لەسێدارەدرانی کوڕەکەی لە زیندانی دێزڵئابادی کرماشان، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی یەکشەممە ١٧ی سەرماوەز، دایکی یەکێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی دێزڵئابادی کرماشان، دوای لە سێدارەدانی کوڕەکەی لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵئ خۆکوژی دا و لەئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
پەروانە گەڕاوەند تەمەن ٥٢ ساڵ، رۆژی یەکشەممە و ٣ رۆژ پاش لە سێدارە درانی کوڕەکەی لە بەندیخانەی دێزڵئاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
فەریدوون خەنجەری تەمەن ٤٠ ساڵ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز، هاوڕێ لەگەڵ ٦ کەسی دیکە لە سێدارە درابوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە دوو ساڵ بەر لە ئێستا دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی وڵاتی ئێرانەوە بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارە درانی بۆ بڕابوویەوە.
ئێــــــــــران
چالاکێکی ئازەری لە میاندواو دەستبەسەر کرا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، یەکێک لە ژنە چالاکانی ئازەری هاوڕێ لەگەڵ ٩ چالاکی دیکە لە گوندی \"قیجیلی\" سەر بە شاری میاندواو دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، راحیلە سەید خانی تەمەن ٣٩ ساڵ و کچی سیڕاج، هاوڕێ لەگەڵ ٩ چالاکی دیکەی ئازەری لەماوەی حەفتەی رابردوودا و لە کاتێکدا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی دامەزراندنی کۆماری میلیی ئازەربایجان بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
ئەفشین فاتحی، یوسف موختاری، موختار ئیبراهیمی، جواد سوودەبر، حەبیب مەنافی و داریوش عەندەلیبیان ناوی ٧ کەس لەو ٩ کەسەیە کە هاوڕێ لە گەڵ راحیلە سەیدخانی لەسەر گۆڕی خانعەلی موتیعی لە گوندی قیجیلی دەستبەسەر کرابوون.
هاوسەری چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی دادگا کرا
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا، هاوسەری یەکێک لە چالاکانی کرێگاری بانگهێشتی دادگای ئەهواز کراوە و دەبێ رۆژی ٣٠ی سەرماوەز خۆی بە دادگا بناسێنێت.
ناوبراو دەبێ رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، خۆی بە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی شاری ئەهواز بناسێنێت.
شەهناز سەگوەند بە پروپاگەندە دژی نیزام لە رێگەی گرتنی وێنەی هاوسەرەکەی، لەکاتی گوازتنەوەی ناوبراو لە بەندیخانەی \"دیزفوول\"ـەوە بۆ پزیشکی دادوەری، تۆمەتبار کراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شاری دیزفوولەوە دادگایی و لە تاوانەکی بێبەری کرابوو، بەڵام لە سەر سکاڵای پۆلیسی ئیتلاعات و دادستانی ئەو شارە، پەورەندەی ناوبراو رەوانەی لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی شاری ئەهواز کراوە.
سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ٢ حاڵەت)
ماڵپەڕی هێرانا (١حاڵەت )
ماڵپەڕی کۆمیتەی هاوئاهەنگی ( ١ حاڵەت )

شەهناز سەگوەند هاوسەری عەلەی نەجاتی و یەکێک لە چالاکانی کرێکاری، بانگهێشتی دادگا کرا
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەهناز سەگوەند هاوسەری عەلەی نەجاتی و یەکێک لە چالاکانی کرێکاری، بانگهێشتی دادگا کراوە.ناوبراو دەبێ رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، خۆی بە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی شاری ئەهواز بناسێنێت.