حه‌ولی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران (پاڵه‌وی و کۆماری ئێسلامی ) بۆ چه‌واشه‌نیشان دانی پلانی ئێنکار و پاکتاوی ره‌گه‌زی و نیشتمانی کورد :
هاوده‌نگی کورد له‌م پێناوه‌دا !
به‌پێ په‌سند کراوه‌کانی کۆنوانسیۆنی ژێنۆساید، ئه‌وه‌ژێنۆساید له‌کۆمه‌ڵ کوژی لێک جیا ده‌کاته‌وه‌ژماره‌ی کوژراوه‌کان نیه، به‌ڵکوو ده‌ستبه‌کار بوون یان نیه‌تی ده‌کار کردنی ئیراده‌بۆ هه‌ستانی به‌کرده‌وه‌له‌لایه‌ن که‌سانیک‌بۆ له‌نێو بردنی تاکه‌کانی گروپی دیاری کراو واته‌خۆڵقاندنی جینایه‌ته.
کۆماری ئێسلامی، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌هله‌وی به‌زانابوون بۆ پێش گرتن و نه‌چوونه‌ژێرباری تاوانی ناسراوی نێو ده‌وله‌تی په‌لاماره‌کانیان بۆ سه‌ر کورد و نیشتمانه‌که‌یان وه‌ک کورد و کوردستان به‌فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاندووە. ئه‌وه‌یه‌که‌زۆر جار تاوانگه‌لی سیاسی ، وه‌ک پاڵدانی تاوانی به‌سراوه‌یی به‌بێگانه، تێرۆر و نائه‌من کردنی ژیانی هاووڵاتییان و ت. د دووپات کراوه‌ته‌وه. له‌په‌نای هه‌ڵبه‌ستنی نێو و ناتۆره‌ی له‌م چه‌شنه‌هم مه‌به‌سته‌نامرۆڤانه‌کانی خۆیان به‌ئاسووده‌یی درێژه‌پێ داوه‌و هه‌م ئه‌گه‌ری وه‌پاڵ دانی تاوانی ژێنۆساید – یان له کۆ مه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی به‌رته‌سک کردوه‌ته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌دا به‌پێش گرتنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و یارمه‌تی ناڕاسته‌وخۆ قوربانیه‌کان واته‌کورد و له‌سه‌روویانه‌وه‌که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌سیاسیه‌خه‌باتکاره‌کانی هاریکاریی داپۆشینی پلانی فه‌وتاندنی خۆیان وه‌ک کۆمه‌ڵگای "میللی، قه‌ومی ئێتنیکی یا دینی" له‌لایەک و هاوده‌نگی پێشێلکاری یاسا نیوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی تاران به‌دژی خۆیان بوون!!
شیاوه‌بوترێ ئه‌گه‌ر نازیه‌کانی ئاڵمان جوولەکەکان نه‌به‌خاتری ئه‌وه‌که‌جوولەکە بوون به‌ڵکوو به‌بیانووی دژبه‌ری سیاسیه‌وه‌کوشتار کردبا ئه‌و کاره‌ساته‌ژێنۆساید به‌ئه‌ژمار نه‌ده‌هات، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ده‌وڵه‌تی تورک حه‌ول ده‌دا کوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌بیانووی یارمه‌تیدان و پاڵپشتی دوژمن و دژبه‌ری سیاسی بقه‌بڵێنێ. ئه‌وه‌یه‌تائێستا پاش نزیک به‌سه‌ت ساڵ تورکه‌کان بۆ به‌لاڕیدا بردنی یاساوانان پاساوه‌کۆنه‌کان دووباره‌وه‌رد ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر کورد یان ئه‌رمه‌نی بتوانن له‌بری به ملیۆن نه‌فه‌ر قوربانییانی نه‌ته‌وه‌کانیان هۆکاری فه‌وتاندنی هه‌زار که‌س له‌قوربانیه‌کان به‌تاوانی ئه‌رمه‌ن یا کورد بوون یا باوه‌ڕی ئایینی جیاواز بسه‌لمێنن به‌پێ کۆنوانسیۆنی نێو نه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ ژێنۆساید ده‌ژمێردرا.
کورد به‌گشتی و ڕێکخراوه‌سیاسیه‌کانی به‌تایبه‌تی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌له‌م بواره‌دا ستراتژیه‌کی هاوبه‌ش بکه‌ن به‌بنه‌مای به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پاکتاوی گشت لایەنی خۆیان له‌لایه‌ن ملهورانی حاکم به‌سه‌ر کوردستاندا ! ئه‌وه‌ده‌ستی تاوانی به‌درێژایی لانی که‌م ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بۆ دابه‌زاندنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ویست و ئاره‌زوه‌گڵاوه‌کان به‌پانتایه‌کی تادێت هه‌راوتر ئاوه‌ڵا‌کردوه.
پێش چوون تا ئه‌و ڕاده‌یه‌له‌م بواره‌دا هاسان کاری بۆ ده‌کرێ که‌نواندنی بێ به‌زه‌یی و بێ ماف کردنی هه‌رچی پتر، به‌رهه‌می سه‌رنه‌ویکردن و کێبه‌رکی زیاتر له‌ڕه‌وتی خۆ به‌نزیکتر نیشان دان به‌جه‌لادی لێ که‌وتوه‌ته‌وه!؟
بۆ وێنه‌پاش تێک قرمانی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی و دامه‌زرانی کۆماری ئێسلامی سه‌رده‌مێک کورد حه‌ولی ئه‌وه‌ی ده‌کار کرد به‌نه‌یاره‌که‌ی بسه‌لمێنێ ته‌سلیمی خواست و ئاره‌زوی ناڕه‌وای ئه‌وان نابێ. به‌تێپه‌ڕینی کات هه‌رچی دۆژمن به‌ئه‌زموونتر ده‌هاته‌پێش، کورد زیاتر پاشه‌کشه‌ی ده‌کرد ئه‌وه‌نه‌یاری کوردانی هار و هارتر کرد.
پاش تێپه‌ڕکردنی نزیک به ٣٥ساڵ کورد له‌چاو نرخێک که‌داویه‌تی نه‌ک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌بگره‌زیاتر له‌ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاته‌نه‌یاره‌کانی پێش کۆماری ئێسلامی ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رهه‌نگی ، هه‌روه‌ها‌ته‌سلیم کردنی زمانی پاراوی کوردی به گۆڕان، ده‌س تێوه‌ردرانی زیاتر ئاخاوتن به‌تێکه‌ڵاوێک له‌چێشتی مجێوری فارسی کوردی تا سنووری ڕازی بوون به‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆ باوه‌شی ملهۆڕ به‌مه‌رجی ڕێگه‌پێدران بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنێک که‌هه‌موان شێوه‌که‌ی له‌ئێرانی ئێمڕۆدا ناس ده‌که‌ن به‌ره‌و ته‌سلیم بوون پێش چوه!!
هه‌ر که‌س چاو له‌گۆڤاری "تلاش" و تلوزیۆنه‌فارسیه‌کانی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌و بڕیار‌و بۆچوونانه‌هه‌مبه‌ر کورد و خواسته‌مرۆڤیه‌کانی بکات ئه‌و کات زیاتر له‌جه‌وهه‌ری بیری هاوبه‌شی کۆماری ئێسلامی و نه‌یاره‌جیابیره‌کانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا بۆ وه‌شاندنی گورزی یه‌کجاری له‌سه‌ری کورد و داوخوازیه‌کانی تێ ده‌گات.
ده‌بێ به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌پێ له‌ئازایه‌تی ، سیاسه‌تی ڕوون و دوور له‌ڕارایی هه‌موو توێژ‌و چینه‌کانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا چ ده‌سه‌ڵاتدارانی جێگیر له‌تاران و چ ئه‌وانه‌له‌لێباسی ناڕازی و ئاڵ‌و گۆڕ خوازی نێوخۆ‌و نیشته‌جێ ئۆروپا و ئامریکان به‌رانبه‌ر کورد و ڕێگه‌پێ نه‌درانی دابگرین .
ئه‌وان نه‌بۆ خۆیان و نه‌بۆکه‌س گۆشه‌یێک له‌شک و گۆمانیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی تێفکرین و داواکاری هێندیک له خه‌باتکارانی کورد به‌ته‌سلیم بوونی یه‌کجاره‌کیش لێمان ڕازی نابن .
ئه‌گه‌ر به‌سه‌دان جاری‌تر " نه‌ته‌وه‌کانی فێدرالی خواز" پێداگری له‌نیوی خه‌لیجی فارس بکه‌ن ده‌بێ له‌بری ئه‌وه‌ناوی نه‌ته‌وه‌وه‌ک وشه‌ی قاچاخ - یان هه‌ڵبژاردوه‌سزا بدرێن. فێدراڵی ئیتر جاڕێ ئه‌وه‌هه‌ر له‌لایه‌ن تاکی ئێرانی نیشته‌جی ئامریکاوه‌بگره‌تا ئه‌وروپا له‌به‌ر بێ ڕێزی به"ایران بزرگ"! جه‌زای خائێنی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای نه‌گۆڕه. بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌خوار چاولێ کردن له‌سنووره‌کانی '' ایران عزیز" پێویست به‌خۆماندووکردنی ئاغای خامنه‌یی یا خۆ تێ هه‌ڵقورتاندنی نه‌یارانی نێووخۆیی ده‌سه‌ڵاتی تاران ناکات.
به‌ڕێزانی چریک، سه‌لته‌نتخواز ، تووده‌یی، ئه‌کسه‌ریه‌تی، کۆماریخواز، ڕزگاریده‌رانی چینی کرێکار تا هونه‌ر پێشه‌و جۆک وێژ و خۆفرۆشی گه‌ڕه‌که‌کانی واشنگتۆن دی‌سی به‌ئه‌رکی نیشتمانی وڵاتی پێرزه{فارس} شاره‌زان. زمانی فارسی، ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی و یه‌ک پارچه‌یی وڵات فه‌توای ئیمامی زه‌مانی له‌پشت دایه.
کورد ئێرانیه، ئه‌وه‌نیه‌نێوی شاڕێگاییک، که‌شتیه‌ک و ده‌ڵێن ته‌یاره‌یێکیش نراوه " کوردستان" ئه‌وه‌نیه‌زمانی فارسی بۆ هه‌موانه. په‌یمان نامه‌ی مافی منداڵانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که‌ده‌ڵێ :
" منداڵان ده‌بێ به‌زمانێک بخوێنن که‌دایک و باوک، برا، خویشک و که‌سوکاری خۆیان پێوه‌ندی به‌یه‌که‌وه‌ده‌گرن. و ده‌وڵه‌ته‌کان ئه‌رکی سه‌ر شانیانه‌له‌ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی منداڵ پارێزگاری بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ماده‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌شه‌ی منداڵ ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگیه" ! وه‌رگیراو له (کلر تۆماس یه‌ک له‌لێکۆڵه‌رانی ڕاپۆرتی s I p گروپی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی که‌مینه له‌نده‌ن به‌یارمه‌تی یونێسیف ٢٠٠٩ )
... که وایه‌دایک و باوکی منداڵی کورد بۆ ئه‌وه‌منداڵه‌کانیان له‌گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ئاسایی بێ به‌ری نه‌بن ده‌بێ حه‌ول بده‌ن فارسی له‌گه‌ڵیان بدوێن . ناوی فارسی یان بۆ هه‌ڵبژێرن . کورد نابی به‌ده‌ستی خۆی کارێک بکا له‌م کاروانه‌پڕ له‌خێر وبه‌ره‌که‌ته‌چاو پۆشی بکات؟! .
پارێزگاری له‌نێوی خه‌لیجی فارس له‌پارێزگاری زمان و ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رهه‌نگ و ناسنامه‌ی کوردی، مافی په‌روه‌رده‌ی منداڵی کورد به‌فه‌رهانگی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆماڵی تا ڕاده‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌پێویستتره!!
خوێنه‌ری ئازیز راستی ئه‌وهیه‌کاتێک کورد بۆ خۆی له‌هه‌ر فارسێک به‌ئێرانیتر ده‌زانێ ده‌بێ له‌پێناو ئه‌و ئێرانه‌دا که‌فارس به‌درێژایی سه‌رکوتی ئاشکرای کوردان ده‌سه‌ڵات داره‌تی به‌سه‌ریدا بۆ خۆی پاوه‌ن کردووه، قوربانی به‌بێ‌ماف و مزی هه‌ڵه‌کاریه‌کانی خۆی بدات، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا کورد به‌په‌سه‌ندی ژێرده‌سته‌بوونی تاران و رازی بوون به‌سنووره‌زۆره‌ملیه ده‌سکرده‌که‌ی ده‌ره‌تانی مل درێژ کردنی بێ قیڕه‌ی بۆ قاتڵی لاوان و تاک تاکی چین و توێژه‌کانی نفووسی کورد به‌هه‌ر باوه‌ڕیه‌ک ساز و ته‌یار کردوه !
کاتێک ئێمه‌دابه شینی زۆره‌ملی خاکی کوردستان نیشتمانی مێژوویی خۆمان به‌داکۆکی له‌پاراستنی سنووری ئێران تا ڕاده‌ی که‌مو زیاد کردنی هه‌ر وشه‌ییک به‌هه‌ر گۆشه‌ێکی ئه‌م خاکه‌دوژمنه‌وه [خه‌لیج] په‌ژراندوه، هه‌ر له‌و کاته‌دا مافی دیاری کردنی هه‌ر جۆره‌چاره‌نووسێکی ئه‌وتۆ که‌فارس و هاو بیره‌کانی پێمان ڕه‌وا ده‌بینن به‌ئه‌وان به‌خشیوه.!!
درێژه‌ی هه‌یه




