سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی "مورتزا سادقزادە" کوڕی محەممەد و خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی دامغان لە پارێزگای سێمنان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە تەمەن ٢٥ ساڵانە، لە ساڵی ١٤٠٢دا لە پێوەندی لەگەڵ تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیندراوە.





