سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی «محەممەد تەقی شاوەیسی» خەڵکی گوندی «گەزەنه» سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی جوانڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

محەممەد تەقی شاوەیسی خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.