سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "موجتەبا قاسمی" خەڵکی شاری هەرسین لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە نزیکەی چوار ساڵ پیش ئێستا، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێداردران سزا دراوە.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.





