ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرعان حەسەنزادە" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە خاڵی پشکنینی "نەڵیوان"ی شنۆ لەگەڵ لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی ئەو هاووڵاتییە، ناوبرایان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی فەرعان حەسەنزادە، زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.





