ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "دانا ساڵح‌پوور" خەڵکی شاری بانە لە ڕووباری "تاژەبان" خنکا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری بانە، کەوتووەتە نێو ڕووباری "تاژەبان" و خنکاوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو هەتا ئێستا هەوڵەکان بۆ گەڕان بە دوای دۆزینەوە جەنازەی ئەو کۆڵبەرە لاوە بێئاکام بووە.

دانا ساڵح‌پوور خەڵکی گوندی "نێروانـ"ـی شاری "بانە"یە.