ڕاگەیاندنەکانی حکوومەت باسیان لە کوژرانی مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شەڕی چەکدارانە لە سنووری شاری پاوە کرد.

شوناسی ئەو مەئموورە کوژراوە بە ناوی "مەهدی محەممەدی" ڕاگەیەندراوە کە ئێوارەی یەکشەممە، ١١ی ڕەشەمە، لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا کوژراوە.

ئەو شەڕە لە شوێنە قەدەغەکراوەکانی سنووری پاوە ڕوویداوە و هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک ئەو شەڕەی وەئەستۆ نەگرتووە.