ئاژانسی کوردپا: دووکانداران و بازاڕیانی شاری پیرانشار لەژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شاری پیرانشار بە هۆی گوشار و دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران کۆتایی پێهات.
ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمە، دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی بانە و پیرانشار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕینی بە هۆی داخستنی سنوورەکان مانیان گرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ڕەشەمە، دووکانداران و بازاڕیانی شاری مەریوان بە هۆی داخستنی سنوورەکان ناڕەزایتی و مانیان گرت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بژیوی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەریوان لە ڕێگای ئەو سنوورانە دابین دەکرێت کە ماوەیەکی زۆرە بە هۆکاری نادیار داخراوە.





