ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، لە کاتی دەستنوێژگرتن دەکەوێتە ناو حەوز و دەخنکێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەاڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، کاسبکاڕێکی کورد تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "مەزرعە" لە کاتی دەستنوێژگرتن بێهۆش دەبێت و دەکەوێتە ناو حەوزی ماڵەکەی و دەخنکێت.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت، شوناسی ئەو لاوە کوردەی بە "موحسین حزرپوور" تەمەن ٢٥ ساڵ، خێزاندار و کوڕی حەسەن ڕاگەیاندووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەوە لاوە کوردە، لە کاتی دەستنوێژگرتن لە حەوزی ماڵەکەی خۆیدا، بێهۆش و تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت.
ئەوە سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: موحسین خزرپوور "وڵاغدار" بووە و لە سنووری "قاسمەڕەش"ی شاری سەردەشت خەریکی کاسبی کردن بووە.





