ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵە بەرهەمی ئەدەبیی شاعێر و نووسەری بەناوبانگی کورد مامۆستا "هاوار" بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرهەمە ئەدەبییەکانی "عەلی حوسێنخانی" ناسراو بە "هاوار" چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کۆمەڵە بەرهەمە لە لایەن چاپخانەی "مانگ" بڵاو کراوەتەوە و سێ بەرهەمی ئەو شاعێرە بە ناوەکانی "کارمامز"، "دەروێش" و "بزەی ژیان" لە خۆ دەگرێت.

هەروەها "شاری وێران" بەرهەمێکی دیکەی مامۆستا هاوارە کە دەقی ئەدەبی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، "گوناه" دیوانی شێعرەکانی ناوبراوە کە پێشتر بڵاو بووەتەوە و سەرلەنوێ چاپ کراوەتەوە.

عەلی حوسێنخانی ناسراو بە "هاوار" دەرچووی ڕشتە حقووقە و لە کەسایەتییە ناسراوە نوێگەراکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.

هاوار ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە وڵاتی دانمارک کۆچی دوایی کردووە و هەر لەو وڵاتەش بە خاک ئەسپێردراوە.