ئاژانسی کوردپا: چوارەمین ئێواره چیرۆکی ناوچەیی،لە شاری مەهاباد لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری ـ ئەدەبیی موکریانی مەهاباد بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنج شەممه ٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، چوارەمین ئێواره چیرۆکی ناوچەیی مەهاباد به بەشداری چیرۆکنووسانی پارێزگاکانی سنە و ورمێ، له لایهن بنکەی فەرههنگی هونهری ـئهدەبیی موکریانی مەهاباد بەڕێوە چوو.
ئهم ئێوارە چیرۆکه که له ئامفی تیاتری فەرههنگ و ئیرشادی ئەو شارە بەڕێوە چوو، تێیدا ١٢ چیرۆکنووس له شارەکانی مەهاباد، سنه، سەقز، بۆکان، پیرانشار و نەغەده چیرۆکیان پێشکەش کرد.
لەو کۆڕە فەرهەنگییەدا، وێڕای ئاماژه به ڕەوتی چیرۆکنووسی کوردی و شوێندانهری قۆناغی مودێڕن له سەر بیر و هزری نووسەر و چیرۆکنووسی کورد و لایهنه جۆراوجۆرەکانی که له مێژووی پڕلە هەوراز و نشیوی ئهم ڕەهەندە له ئهدەبیاتی کوردیدا پێوەندیدار بوون، شی کرایەوە.
لەم کۆڕەداژمارەیەک لە چیرۆکنووسانی شارەکانی سنه، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و سەقز چیرۆکەکانیان پێشکەش کرد.
هەروەها لەم کۆڕەدا هەڵسەنگاندنیان لە سەر چیرۆکەکان کرد و دواتر پەیکەر و لهوحی ڕێزلێنان پێشکهش به چیرۆکنووسان کرا.
زیاتر لە ٥٠ چیرۆک بۆ ئەم کۆڕە چیرۆکە نێردرابووکه ١٢ چیرۆک بۆ خوێندنهوە پەسەند کرابوون.





