ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی "تەختی زەنگی" سەر بە شاری کامیاران، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە گوندی "تەختی زەنگی" بە ناوی "شادمان ئیبراهیمی" کوڕی "محەممەد"، بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شادمان ئیبراهیمی

سەرچاوەی هەواڵی کوردپا لەو بارەوە ڕایگەیاند: شادمان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی داوەتە خۆکوژی.

دەستکورتی و بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار و کێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو هاووڵاتییان هەژمار دەکرێن.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ساڵانە ٤٠٠٠ هاووڵاتیی ئێرانی هەوڵی خۆ کوژی ئەدەن کە زیاتر لە ٥٠٠ حاڵەتی ئەو خۆکوژییانە گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی لێ دەکەوێتەوە.