ئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی تەقینەوەیی دەستکرد لە خانوویەکدا لە شاری سەقز، دوو هاووڵاتیی کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمە، لە ماڵێکدا لە گەڕەکی نەشمیلان"ی شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی کەرەستە و ماددەی تەقینەوەیی دەستکرد، سی هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بوونە قوربانی.

فەرشاد حوسینی

شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی "فەرشاد حوسینی" و "سروش" و فەرزاد حوسێنی" ڕاگەیەندراوە.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ٨.٣٠ شەو، لە گەرەکی نەشمیلانی شاری سەقز و لە گۆڕەپانی کوردستان ڕوویداوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز ڕایگەیاند: فەرزاد تەمەن ٣٠ ساڵ و فەرشاد و سروش تەمەنیان ١٧ساڵ بووە.

سروش

یەکێک لە نەریتەکانی پێشوازی کردن لە نەورۆز لە ئێران و کوردستان، بەکارهێنانی کەرەستەی تەقەمەنییە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کەرەستەی ئاگرینی ستاندارد، خەڵک ناچار دەبن بۆخۆیان ئەو کەرەستانە درووست بکەن و هەموو ساڵێک لەو پێوەندییەدا شاهێدی ڕووداوی نەخوازراو دەبین.