ئاژانسی کوردپا: دوو وەرگێر لە نووسەرانی شارەکانی سەقز و دیواندەرە، سێ پەرتووکیان لە بیاڤی فەلسەفە و وێژەدا وەگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پەرتووکی "دەسپێکێک بۆ فەلسەفە و ئەدەبیات" بەزمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە.

زانکۆ یاری وەرگێڕی ئەو پەرتووکە، خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی ئینگلیسی لە زانستگەی کوردستان(سنە)یە و پەرتووکەکەیشی لەلایەن بڵاوکراوەی "گمان"ەوە لەچاپ دراوە.

زانکۆ یاری خەلکی دیواندەرە

ناوبراو، "توانایی زمانی کوردی و نەبوونی سەرچاوەی پێویست لەبواری فەلەسەفە"ـی، بەهۆکاری وەرگێرانی"دەسپێکێک بۆ فەلسەفە و ئەدەبیات" لەقەڵەم داوە.

ئەو پەرتووکە لەلایەن ئوولە مارتین ئێسکیلاس نووسراوە و لە ئێرانیش کراوەتە فارسی.

هەروەها زاهید ئارامی، مامۆستا و وەرگێڕی سەقزی، دوو پەرتووکی بڵاوکرانەوە.

زاهید ئارامی

پەرتووکەکان بە ناوەکانی " نەقڵە نوقڵەکانی بابەگیانم" و "کەرگەدەن" لەلایەن بڵاکراوەی "بیریار"ـی سەقزەوە چاپ کراون.

" نەقڵە نوقڵەکانی بابەگیانم" بەرهەمی نووسەری ئامریکایی ئێرسکین کاڵدوڵ و "کەرگەدەن"ـیش بەرهەمی شانۆنووسی فەڕانسەوی ئوژێن یۆنسکۆیە.

لە سەقز سێ بڵاوکرەوەی "بیریار"، "گوتار" و "محەممدی" بوونی هەیە کە پەرتووکی ئەدەبی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی لەچاپ دەدەن.