ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری بانە ڕایگەیاندووە کە " تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە ماڵێکدا، بووەتە هۆی بریندار بوونی دوو کەس لە شاری بانە".
"حامید مەنسووری"ڕایگەیاندووە کە ؛" تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە نێو ماڵێکدا لە بلواری مەرزبانان لە شاری بانە ، دوو برینداری لێ کەوتووەتەوە و بە دوای ئەم ڕووداوەدا بە خێرایی چارەسەری دەرمانی بۆ ئەم دوو کەسە کراوە و هەردووکیان بۆ نەخۆشخانەی "سەلاحەدین" لە شاری بانە گوازراونەتەوە".
بەرپرسی تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری بانە هەروەها ڕایگەیاند کە ؛" ئەم دوو کەسە لە بەشی سەر و دمەچاویانەوە تووشی سووتاوی بوون ".
هەر لەم پەیوەندیەدا، لە شاری پیرانشاریش، هەواڵێک سەبارەت بە نەشتی گاز لە ماڵێکدا بڵاوکراوەتەوە کە بووەتە هۆی بریندار بوونی دوو کەس و سەدا شەستی ماڵەکەش خەساری لێ کەوتووە.
ئەم کارەساتانە، هەموو ساڵێک بە گەیشتنی وەرزی سەرما لە ناوچە کوێستانییەکاندا بە تایبەیت کوردستان، بەهۆی نەبوونی ئیمێنی لە کەلوپەلە گەرم کەرەوەکاندا، ڕووداوی گیانی و ماڵی لێ دەکەوێتەوە.





