ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کرماشانی، بەهۆی داڕشتن و درووست کردنی یازدە نەرم ئامێری کردەیی، توانیویە لە ئاستی وڵات و هەروەها نێو نەتەوەییدا، خەڵاتی تیکنۆلۆژیی بەرز بەدەست بهێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، "ڕەسووڵ مورادی"، خوێندکاری نموونەی زانکۆی سەنعەتیی "خاجە نەسیر"ە و لە قۆناغی ماستێریی تێکنۆلۆژیی زانیارییەکاندا سەرقاڵ بە خوێندنە و بە داڕشتنی یازدە نەرم‌ئامێری کردەیی لە ئاستی وڵات و نێودەوڵەتێ‌دا و بە بەشداری لە چەند فێستیڤاڵی وڵات و پارێزگاکان و هەناردە کردنی بەرهەمە نەرم ئامێریەکانی و هەروەها بەدەست هێنانی زۆرترین دەرەجە لە بیاڤی تێکنۆلۆژی تەندرووستدا، توانیویەتی خەڵاتی باڵای تیکنۆلۆژی وڵات، بەدەست بهێنێت.

لاوان و گەنجانی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان توانیویانە بە کەمترین بارودۆخی گونجاو بۆ گەشە کردن لە هەموو قۆناغەکاندا سەرکەوتن بەدست بهێنن و لە ئاستی وڵات و نێو دەوڵەتیشدا توانیویانە سەرکەوتوو بن.