ئاژانسی کوردپا: وەرگێڕێکی خەڵکی هەورامانی تەخت توانی بەرهەمێکی خۆی لە مەریوان بەچاپ بگەینێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چیرۆکی "بوف کور" بەرهەمی ناسراوی سادق هەدایەت لەلایەن ئامینە ڕەحیمی(ژوان) بە هەورامی ـ زاراوەیەکی ڕەسەنی کوردی ـ وەرگێڕان و لە کتێبفرۆشییەکان دانرا.

ئەم ڕۆمانە بە ناوی " بایەقوشی کۆر" و لە ١٧٠ لاپەڕە لەلایەن وەشانگەی "ئەوین" لە مەریوان چاپ و نێردراوەتە بازاری کتێب.

خاتوو ئامینە ڕەحیمی کە ئێستا بە هۆی نەخۆشی "ام اس" لە تاران خەوێندراوە بە هەواڵنێری ئیرنای وتووە؛ کاری وەرگێڕانی ئەم کتێبەم لە پووشپەڕی ئەو ساڵ دەستپێکرد و سەرەرای نەخۆشییەکەم لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا تەواوم کرد.

ناوبراو کە لەدایکبووی شاری "هەورامانی تەخت"ـی سەربە سەوڵاوایە، دیوانە شیعری هەورامی و کورتەچیرۆک و ڕۆمانێکی دیکەی سەبارەت بە مافی ژنان هەیە بەڵام تاکوو ئێستا دەرەتانی بڵاوکردنەوەی نەبووە.

باوکی ئەو شاعیر و وەرگێڕە هەورامییە بە هەواڵدەرییەکانی وتووە کە لە ماوەی ئەو ٥ ساڵەی کە ژوان تووشی نەخۆشی بووە، هیچ ناوەند و کەسی حکوومەتی یارمەتییان نەداوە و بە دژواری دەتوانێ تێچووی داودەرمانی کچەکەی دابین بکات.

ڕۆمانی "بوف کور" بە ژانرێکی سەروو کەتوار(فرا واقعی) نووسراوە کە مۆنۆلۆگی گێڕەرەوەێکە کە تووشی ساوێر بووە.