ئاژانسی کوردپا: "زانا سجوودی و بەرزان ئەڵماسی"، دوو لاوی وەرزشوانی کوردن کە لە کێبڕکێ جیهانیەکانی شێوازی "شۆتۆکان" لە بەشی کۆمیتەی تاکە کەسی، خەڵاتی زیویان بۆخۆیان مسۆگەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئیدارەی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای سنە، بڵاوی کردووەتەوە کە؛ "یەکەمین خولی کێبڕكێ جیهانیەکانی شێوازی "شۆتۆکان" بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە وڵاتی گورجستان بەڕێوە چووە".
"زانا سجوودی و بەرزان ئەڵماسی"، دوو لاوی وەرزشوانن کە لە بواری وەرزشی ڕەزمیدا چالاکن و لە بەشی کۆمیتەی تاکەکەسیدا بەسەر ڕکەبەرەکانیاندا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و توانیویانە دوو خەڵاتی زیو لە کێبڕکێکانی شێوازی "شۆتۆکان" لە ئاستی جیهانیدا بەدەست بهێنن.





