ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ٧ ساڵەی خەڵکی شاری کرماشان توانی لە کێبڕکێی وێنەکێشانی نێونەتەوەیی"مونتانا" لە وڵاتی بولغارستان پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "هانا سپهری کیا" تەمەن ٧ ساڵە و خەڵکی کرماشان، خەڵاتی یەکەم و تەندیسی کێبڕکێی وێنەکێشانی لە وڵاتی بولغارستان بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
بابەتی ئەو کێبڕکێیە لە ژێر ناوی"موسیقا و هەڵپەڕکێی سوننەتی خەڵکی وڵاتی من" لە وڵاتی بوڵغاستان بەڕێوەچوو.
٢٨٠٠ بەرهەم لە ٣٣ وڵاتی جیهان بۆ ئەو کێبڕکێیە نێردرابوو.
هەروەها "سارا زورمەند" تەمەن ١١ ساڵە خەڵکی پارێزگای ئەردەبیل و "فاتمە خوسرەوەی" تەمەن ١٤ ساڵە لە پارێزگای خۆراسانی باشوور توانیان دیپلۆمی ئیفتخاریی کێبڕکێی نێونەتەوەیی وێنەکێشانی مونتانا بەدەست بێنن.
وڵاتی ئێران بە ٨٧٤ بەرهەم لە کێبڕکێی وێنەکێشانی"مونتانا"ی وڵاتی بولغارستان بەشداری کردبوو.





