ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری چاڵدرانی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەاڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵە خەڵکی گوندی "سەعدل"ی شاری چاڵدران، بە هۆی پرتووکاویی وایەری کارەبای مزگەوتی ئەو شارە، تووشی کارەبا گرتوویی هاتووە و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شاری چاڵدران، گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی خاوێن کردنەوەی مزگەوتی ئەو شارە، ئەو تووشی ئەو ڕووداوە هاتووە.

شوناسی ئەو ژنە کوردە هەتا ئێستا ڕانەگەیەنراوە.

شاری چاڵدران لە باری حەشیمەتەوە پازدەهەمین شاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە و لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو پاریزگایە هەڵکەوتووە.

ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی کوردستان بە هۆی ستاندارد نەبوون و کۆن بوونی سیم کێشیی کارەبا و لە بەرچاو نەگرتنی ئوسوولی دڵنیایی، گیانیان لەدەست دەدەن.