ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی خۆکوژییەکان لە شار و ناوچەکانی کوردستان، هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد خۆی کوشت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵە لە گەڕەکی ئازادگانی شاری مەهاباد لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ماڵپەڕی هاژە شوناسی ئەو لاوە کوردەی بە ناوی "الف. ڕ" ڕاگەیاند، و ئەو لاوە خێزاندار و منداڵێکی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە مەڕ هۆکاری خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
لە وڵاتی ئێران ڕێژەی خۆکوژییەکان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لەزیاد بووندایە و دەوترێت ڕۆژانە بەشێوەی نێونجی ١٣ کەس لە ڕێگەی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانیان دێت.





